| 
                             (سبەی): 
دوای  هەفتەیەک لە زەمینەلەرزەکانی نیپاڵ، تیمەکانی فریاگوزاری پیاوێکی تەمەن  (101) ساڵیان لەژێر داروپەردوی خانوە روخاوەکانی پایتەختدا رزگار کرد. 
وتەبێژی  پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند: دوای هەفتەیەک مانەوەی لەژێر داروپەردوی  خانوە روخاوەکەیدا، لە ناوچەی نواکوتی باکوری رۆژئاوای کاتماندۆی پایتەخت،  تیمەکانی فریاگوزاری پیاوێکی تەمەن (101) ساڵیان رزگارکردوە و دواتر  رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و چەند برینێکی  بچوک لە دەست و قاچی دروست بوە. 
رزگارکردنی ئەو پیاوە بە تەمەنە دوای  ئەوەهات کە وەزارەتی ناوخۆی نیپاڵ رایگەیاند: دوای هەفتەیەک لە رودانی  زەمینلەرزەکە، توانیویانە ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە رزگار بکەن. 
هاوکات  ناوەندی نیشتیمانی بۆ روداوە لەناکاوەکان ئاشکرایکرد: ژمارەی قوربانیانی  زەمینلەرزەکەی نیپاڵ گەیشتوەتە (7250) کوژراو و (14) هەزار و (122) بریندار  و پێشبینیش دەکەن ژمارەی قوربانییەکان زیاتربێت.  |