Print WWW.SBEIY.COM
 لیبریا؛ ئیبۆلا كۆتایی هات
10/05/2015 09:35:59
(سبەی):
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌ فه‌رمی كۆتایی هاتنی په‌تای ئیبۆلای له‌ وڵاتی لیبریا راگه‌یاندو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش هه‌فته‌ی‌ رابردودا هیچ حاڵەتێك تۆمار نه‌كراوه‌.
رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی شەش هه‌فته‌ی رابردودا هیچ توشبویه‌ك به‌ ڤایرۆسی‌ ئیبۆلا له‌لیبریا ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌، به‌وه‌ش ئه‌و په‌تایه‌ كۆتایی پێهات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌كۆی ١٠ هه‌زار و ٥٤٦ توشبو، ٤ هه‌زار و ٧١٦ یان له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ست دابو.
له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كانی غاناو سیرالیۆن و ئه‌فریقای رۆژئاوا ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و تائێستا ١١ هه‌زار و ٧ كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌كۆی  ٢٦ هه‌زار و ٦٤٨ توشبو.
هاوكات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقای رۆژئاواش له‌ مالی له‌كۆی ٨ توشبو ٦یان گیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ نایجیریا له‌كۆی ٢٠ توشبو ٨ و له‌ ئه‌مەریكا له‌كۆی ٤ توشبو یه‌كێكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.