| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             لەرۆژى لەدایکبونيدا (1.2) ملیار دۆلار چوە گیرفانیەوە | 
                     
                    
                        | 
                            15/05/2015   15:31:44 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
مارک زوکەربیرگى دامەزرێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە رۆژى ساڵیداى لەدایکبونیدا پشکەکانى لە کۆمپانیاکەى بە بەهاى (1.2) ملیار دۆلار زیادى کرد. 
ئیوارەى دوێنێ زوکەربێرگ ئاهەنگى جەژنى (31)ەمین ساڵى لەدایکبونى گێڕا و لەو رۆژەدا پشکەکانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەرێژەى (3.7%) و بەبەهاى (2.93) ملیار دۆلار زیادى کرد و کۆى گشتى گەیشتە (81.37) و بەوپییەش کە زوکەربێرگ خاوەندارێتى (426.3) ملیۆن پشک دەکات بەبەهاى (1.2) ملیار دۆلار قازانجى کرد. 
ئەو تۆڕەى زوکەربێرگ هاوێى دایمەزراند ئیستا پێشەنگى ریزبەندى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى گرتوە و خۆشى بچوکترین بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیایەکى وا زەبەلاحە کە کار و داهاتى گەیشتوەتە لوتکە، چونکە جگە لە سودى پشکەکانى ساڵانە (610) هەزار و (455) موچە وەردەگرێت و تەواوى سامانەکەشى لەلایەن گۆڤارى فۆربس-ەوە بە (35) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |