Print WWW.SBEIY.COM
 بەمشێوەیە گوزارشت لە ناخۆشییەکانیان دەکەن
30/05/2015 16:47:27
(سبەی):
سیستەمێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئایفۆن (iOS) زیادە دەکرێت، کە بەهۆیەوە ئەو منداڵانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەتوانن گوزارشت لە هەست و ئازارەکانیان بکەن، ئەوەش لەڕێی بەکارهێنانی وێنەی (Emojis)ەوە.
بیرۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای (Bris)ی سویدی قازانج نەویستەوە پەرەپێدراوە کە کاردەکان بۆ دەستبەرکردنی هێڵێکی گەرم بۆ ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە توندوتیژی بەرامبەریان دەکرێت و بەبەکارهێنانی ئەو وێنانەش گوزارشت لە هەستیان دەکەن.
ئاماژەکان لە (15) نیشانە پێکهاتوە، کە گوزارشتە لە حاڵەتە جەستەیی و دەرونییە جوراو جۆرەکان و وێنەیەکی تێدایە کە دو دەستی بەرزکراوەی تێدایە بە نیشانەی سور وەک ئاماژەیەک بۆ رێگری لە خۆکوژی و وێنەی دیکە کە پلاستەر و لەزگە بەژێر چاوەکانیانەوەیە وەک ئاماژەیەک بۆ ئازار پێگەیشتنیان.
بەپێی رونکردنەوەی ئەو کۆمپانیا سویدییە سیستەمی (Abused Emojis) سێیەم پاکێجە لەڕوی داگرتن بۆ بەکارهێنانەوە لە سیستەمی (iOS) لەو وڵاتە، هەرچەندە بەکارهێنەرانی ئەو سیستەمە نیگەرانن لەوەی وێنەکان لە بیر منداڵاندا بچەسپێتن و بەشێوەیەکی بەربڵاو بگوازرێتەوە، بەڵام کۆمپانیاکە دڵنیایی داوە بەوەی کە ئەو بەکارهێنانە رێگانادات بەوەی زانیاری وێنەکان بۆ هیچ سیستەمێکی تر بەکاربێت و بەر بە بڵاوبونەوەی رەهای دەگیرێت.