له‌ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
دادی فه‌ره‌نسا خه‌ریکی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌یه له دو که‌سی نزیک له سه‌رۆک، سه‌باره‌ت بهبازرگانیهکی چه‌کفرۆشتن که له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا کراوه. له‌و به‌دواداچونه‌دا نیکۆلا سارکۆزیش لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختی فرۆشتنی سێ به‌له‌می جه‌نگی ژێرده‌ریایی (ی‌و بۆت) ده‌که‌وێته نێوان ساڵانی 1993 تاکو 1995 و هه‌مان کات سارکۆزی وه‌زیر بوه لهوهزارهتێکدا که واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته کردوه.
سۆسیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسا باس له ئابڕوچونێک ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌ت لێی به‌رده‌وام بوه. کارێکی وا ناشرین که بناغه‌ی کۆماری فه‌ره‌نسا ده‌هه‌ژێنێت. روداوێک له‌چاو روداوه‌کانی تری فه‌ره‌نساشدا تایبه‌ت و تهمومژاویتره: ئابڕوچونهکه په‌یوه‌سته به فرۆشتنی چه‌کی فه‌ره‌نسا به پاکستان و چه‌ند ملیۆنێک بۆ قاسه‌ی حیزب، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌کوژرانی چه‌ند ئه‌ندازیارێکی فه‌ره‌نسی لهکهراچیدا به بۆمب. بێجگه له‌و دو بابه‌ته ئه‌و دو روداوه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پارتی حوکمڕان له فه‌ره‌نسادا پاره‌یه‌کی باشی لهدهڵاڵهکانی چه‌کفرۆشتن بۆ قاسه‌ی خۆی بردوه و به‌و پاره ناقانونیه توانیویه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ست و به‌رفراوانتر له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا بۆ خۆی بکات.
یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م چیرۆکی ئابڕوچونه‌ی که‌راچی گه‌یت-ه بریتیه له نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک، ئه‌گه‌رچی سارکۆزی له رۆژی پێنجشه‌ممه 22 ی ئه‌یلولدا به‌توندی تێوه‌گلانی خۆی له‌و بابه‌تانه‌دا ره‌ت کرده‌وه. هه‌روه‌ها کۆشکی ئێلیزێ به‌هۆی تویته‌ره‌وه ده‌نگی خۆی گه‌یانده میدیاکان و سکاڵای له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و باسه کرد.
له‌به‌رئه‌وه‌ی سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسایه، هه‌ربۆیه‌شه ناتوانرێت وا به‌ئاسانی و وه‌کو هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئاسایی دادگایی بکرێت، به‌ڵام دوان له‌هاوکاره هه‌ره نزیکه‌کانی جارانی له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه بۆ لێپرسینه‌وه بانگ کراون و بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و ماڵه‌کانیشیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشکنراون، ئه‌و دو هاوکاره‌ی جارانی سارکۆزی بریتین له: Nicolas Bazire وThierry Gaubert.
دادگا ئه‌م دو که‌سه‌ی تۆمه‌تبار کردون و کار بۆ سزادانیان ده‌کات.
ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌نسا سێ به‌له‌می ژێرده‌ریایی - ی‌و بۆت - ی جه‌نگیی له جۆری -تاگۆستا- به‌پاکستان فرۆشتوه سارکۆزی وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته بوه (له 1993وه تاکو 1995) و به‌واژۆی ئه‌و بڕی 825 ملیۆن یورۆ وه‌رگیراوه. له‌فه‌ره‌نسادا گرێبه‌ستی چه‌کفرۆشتن هه‌مو جارێک ده‌خرێته سه‌ر مێزی وه‌زیری بودجه.
ئه‌و چهکفرۆشتنهش وه‌کو هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی تری له‌و جۆره بڕه پاره‌یه‌کی ده‌ڵاڵی - کۆمیشن - لێ دراوه به‌و که‌سانه‌ی که کڕین و فرۆشتنه‌که‌یان رێکخستوه. باس و خواسی ئه‌وه هه‌یه که 83 ملیۆن یورۆ هه‌قی ده‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌و که‌سانه که‌وتوه که له‌نێوان کڕین و فرۆشتنه‌که‌دا بون.
دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه ناوی رێنۆ ڤان رومبێک (Renaud van Ruymbekke) و ده‌یه‌وێت بزانێت ئایا بڕێک له‌و پاره‌یه بۆ گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان نا !
ئه‌و جۆره پول و پاره دهستکهوتنهی حیزبێک بۆ خۆبه‌هێزکردن کارێکی نایاساییه، به‌ڵام له‌فه‌ره‌نسادا پێشتر له گرێبه‌ستی نه‌وتی کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا هه‌بوه و نهختینهیهکه زۆر که‌س ئاره‌زوی ده‌کا و به‌ده‌سته‌واژه‌ی-رێترۆکۆمیسیۆن - ناودێر کراوه.
ئاشکرابونی ئه‌م پاره نایاساییه (و: بۆ سارکۆزی و هاوکاره‌کانی) به‌هۆی خانمێکه‌وه بو که‌ناوی -شازاده هێلێنێ ی یوگوسلاڤیا-یه. ئه‌م بانوه کاتی خۆی ژنی تێری گاوبێرتی دۆستی سه‌رۆک کۆمار بوه. هێلێنێ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی گه‌یاندۆته پۆلیس که کاتی خۆی و له‌گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی پارته‌کاندا له‌ساڵی 1995دا مێرده‌که‌ی چه‌ندینجار چۆته سویسرا و هه‌مو جارێکیش به جانتای پڕ له‌پاره‌وه هاتۆته‌وه پایته‌ختی فه‌ره‌نسا. گاوبێرت ئه‌م جانتا پارانه‌ی گه‌یاندۆته ده‌ست نیکۆلا بازیرێ (icolas bazire)ی به‌رده‌وام و سه‌رپه‌رشتیکاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێدوار بالادوری پۆلیتیکاری سه‌ر به‌ڕێبازی گاولیسته نوێکان و سه‌ره‌کوه‌زیران نیکۆلا بازیرێ بریتی بوه له‌و که‌سه‌ی که به‌ئاوه‌زی تهگبیرکاری نیکۆلا سارکۆزی ناسراوه.
دوای سه‌رکه‌وتنی جاک شیراک له‌ساڵی 1995دا و دۆڕانی بالادور ئیتر نیکۆلا بازیرێ خۆی له کار و چالاکی دنیای پۆلیتیک کشانده‌وه و بو به هاوکار و متمانه پێکراوی بێرنارد ئارنۆی خاوه‌ن کۆمپانیای گه‌وره، ئارنۆ له‌لایه‌ن فۆرببیسهوه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی فه‌ره‌نسا ناودێر کراوه. بیزارێ دواتر بو به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیا گه‌وره‌که‌ی ئارنۆ-گروپ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌رده‌وام سه‌ردانی سارکۆزی ده‌کرد و راوێژکاری بو. به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه هه‌رگیز خۆی نه‌ده‌خسته به‌رچاوی خه‌ڵکی. له‌شوباتی 2008دا و له‌کاتی ماره‌کردنی کارلا برۆنی له نیکۆلا سارکۆزی یه‌کێک له شاهیده‌کانی ئه‌م ماره‌بڕینه بریتی بو له نیکۆلا بازیرێ.
به‌دواداچونه‌کانی داوه‌ری لێکۆڵینه‌وه له به‌فیرۆدانی پاره‌و پولی گشتی دژی نیکۆلا بازیرێ ده‌ستیپێکردوه. تۆمه‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ساڵه‌ی که‌تیایدا هه‌ردو نیکۆلا (سارکۆزی و بازیرێ) پێکه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیدوارد بالادور یان به‌ڕێوه‌بردوه. نازیرێ به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپه‌ین و سارکۆزیش وته‌بێژی هه‌مان که‌مپه‌ین بو. پاره‌یه‌کی زۆر خرابونه سه‌ر کۆنتۆ حسابی بانکی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، پارهگهلێک ناوی خاوه‌نه‌کانی نهناسرابو یان ئاشکرا نه‌بو.
لێکۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ر له‌مم کهیسهگومان له رودانی کاری خراپتر ده‌کات. چونکه له8 ی مایۆ 2002 دا له که‌راچی 14 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی پسپۆڕ له ئیشوکاری ده‌ریاییدا به بۆمب کوژران. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دادی فه‌ره‌نسا به‌حاڵه‌تێکی تایبه‌ت و زۆر به خێرایی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌رگی ئه‌و 14 که‌سه‌یان راگه‌یاند و وتیان به‌هۆی کاری توندوتیژی ئیسلامیه‌کانه‌وه ئه‌و بۆمبه به‌واندا ته‌قێنراوه‌ته‌وه. به‌ڵام که‌سوکاری قوربانیه‌کان به‌و ئه‌نجامه رازی نه‌بون و دادوه‌رێکی تریان راسپارد له‌و مه‌رگه بکۆڵێته‌وه. ئه‌م دادوه‌ری دوه‌مه گومانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که هیچ دور نیه ئه‌و کوشتنه تۆڵه‌یه‌ک بوبێت و سه‌باره‌ت به به‌شنه‌کردنی پاره‌ی ده‌ڵاڵی ئه‌و به‌له‌مه ژێرده‌ریاییانه بوبێت.
که‌واته ئیتر پێویست ناکات گسک له‌شتێک بده‌ین که له‌ژێر به‌ڕه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌م کاره بریتیه له‌سه‌ختترین حاڵه‌تێکی ئابڕوچون له‌مێژوی کۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسادا، ئه‌م رستانه بریتیبون له قسه‌ی خانمێکی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا به‌ناوی : (Martine Aubry)
سه‌رچاوه : فرانکفورته‌ر ئالگێماینێ تسایتونگ