له‌ میدیاکانه‌وه‌                               
سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و ئافره‌ته‌كانی

نیۆرك تایمز

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: كاروان حه‌یده‌ری

شا عه‌بدوڵا شایه‌نی ده‌ستخۆشی لێكردنه‌ بۆ بریاری پێدانی مافی ده‌نگدان به‌ ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی و به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان و مافی ته‌واوی ده‌نگدان له‌ مه‌جلیسی شورادا، كه‌ گروپی راوێژكاری حكومه‌ته‌ له‌ سعودیه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ بردنی وڵات به‌ره‌و جیهانێكی مۆدێرن، به‌ڵام به‌س نییه‌.

لیستی مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ژنانی سعودی كه‌ تائێستا دانیان پێدا نه‌نراوه‌ درێژه‌و جێگای شه‌رمه‌زارییه‌. پیاوه‌كان، باوك یان مێرد، بڕیاری گه‌شتكردن، ئیش، چاودێری ته‌ندروستی، چونه‌ قوتابخانه‌ یان ده‌ستپێكردنی بیزنس بۆ ژنه‌كان ده‌رده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ژنان بێبه‌شن له‌ سایه‌قی كردنی سه‌یاره‌.

سه‌ره‌ڕای راگه‌ێندراوه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، به‌ڵام ژنان ناتوانن تا ساڵی 2015 به‌شداری له‌ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێكخراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بده‌ن ئه‌وا هێشتا پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی یه‌كێك له‌ پیاوانی خێزانه‌كه‌ ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌كێك له‌و مافانه‌دا.

بێگومان شای سعودیه‌ هه‌وڵی گۆڕانكاری زیاتر ده‌دات له‌ژێر كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ دیموكراسییه‌كانی تونس، میسر و لیبیا. له‌ مانگی ئازاردا، كاتێك چالاكوانانی سعودیه‌ داوای خۆپیشاندانیان كرد، شا به‌ قه‌ده‌غه‌كرنی خۆپیشاندان و ته‌رخانكردنی 130 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی گشتی وه‌ڵامی دایه‌وه‌. به‌ڵام شا خۆی به‌ ریفۆرمخواز نیشان ده‌دات. بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش، پێویسته‌ شا هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و پیاوه‌ ئاینییه‌ وه‌هابییه‌ توندڕه‌وه‌كان بگۆڕێت كه‌ ده‌یانه‌وێت ژنانی سعودی له‌ كۆت به‌نددا بهێڵنه‌وه‌.

پێویسته‌ یاساكان گۆڕانكاریان تێدا بكرێت له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزگاری زیاتر بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌تك ده‌كرێن و روبه‌روی مامه‌ڵه‌ی ناله‌باری ناوخۆ ده‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ قه‌ده‌غه‌ی سایه‌قیكردنی له‌سه‌ر ژنان لابدرێت. له‌ مانگی حوزه‌یران، هه‌ندێك له‌ ژنانی سعودی كه‌مپینێكیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رپاكرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ بوه‌ هۆی ده‌ستگیركردنی چه‌ندان ژن. پێویسته‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ كۆتاییان پێبهێنرێت.

بوارێكی تر كه‌ ژنانی سعودیه‌ روبه‌روی گیروگرفت ده‌كاته‌وه‌ بریتییه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندن. به‌ڵام له‌ كاتێكدا له‌ 58%ی ده‌رچوانی زانكۆ پێكده‌هێنن، ژنان ته‌نها 14% هێزی كارن. ئایا سعودیه‌ چ داهاتویه‌كی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كاتێكدا نیوه‌ی دانیشتوانی رێگه‌یان پێنادرێت به‌شداری ته‌واوی ئابوری و ژیانی مه‌ده‌نی بكه‌ن؟

سه‌رچاوه‌: نیۆرك تایمز
 

Wednesday, September 28, 2011
    Print     Send this link     Add to favorites


Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ