له ئینگلیزییه‌وه: كاروان حه‌یده‌ری
له سوریا، سوپای حكومه‌ت هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌كی سوپایی تازه دروستبو. پشتیوانانی به‌شار ئه‌سه‌د له ئامانجه كوشتارییه‌كاندا ده‌سنیشان ده‌كرێن له كاتێكدا چالاكانی ئۆپۆزسیۆن به ئازاردان روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌كرێنه‌وه. وڵاتانی خۆراوا بێده‌نگ وه‌ستاون له ئاست به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له لایه‌ن روسیا‌و چینه‌وه. به‌لای كه‌مه‌وه 2900 هاوڵاتی كوژراوه‌و پێده‌چێت ئه‌م ره‌شه كوژییه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بێت.
من ده‌توانم وتارێكی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنوسم. به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م له‌جیاتی ئه‌وه جارێكی‌تر بیر له شه‌ڕی عێراق بكه‌ینه‌وه.
له كاتێكدا ته‌نها سێ مانگی ماوه بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له ئێستادا میشنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌مه‌ریكا به به‌فیرۆدانی ژیان و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌درێته قه‌ڵه‌م، له‌وه‌ش خراپتر بڕیارێكی گه‌وره‌ی شێتانه، ئه‌مه‌ش له‌ناو كاندیده كۆماری خوازه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌دی ده‌كرێت. به‌ڵام، به‌هاری عه‌ره‌بی به هه‌ڵه ناوبراو، كه له زستانێكی دڵخۆشكه‌ری تونس و میسر گۆرا بۆ هاوینێكی سه‌خت له لیبیا، یه‌مه‌ن و سوریا، عێراق ده‌خاته رێژ رۆشنایی بارێكی جیاوازه‌وه.
پێده‌چێت كۆتایی هێنان به ئۆتوكراسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاو ئاسیا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه نه‌بێت. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ئیش ناكات. دیكتاتۆره‌كانی وه‌كو ئه‌سه‌د، موعه‌مه‌ر قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌ن كه به‌هۆی شاخێك له چه‌ك و هێز پشتیان قایمه كه له لایه‌ن هۆزو عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێ تاوه‌كو مردن شه‌ر بكه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌بێ ده‌نگی ده‌ست هه‌ڵگرن. سه‌ره‌ڕای بینینی حوسنی موباره‌ك له قه‌فه‌زی دادگادا، یان له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه، سڵ ناكه‌نه‌وه له تاوانه‌كانیان دژی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و قه‌فه‌زه له‌وانه‌یه په‌شیمانی له‌دوا بێت، به‌ڵام جێگای قبوڵكردنه كاتێك ئه‌و دیكتاتۆرانه ده‌دۆڕێن. به‌ڵام كاتێك ده‌ڕوانیته قه‌زافی، ئه‌م شته راست ده‌رناچێت. له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاواوه، ئه‌سه‌د سڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تانك و تۆپه‌كانی به‌هێزترن له‌و گروپه كه‌مانه‌ی رێزه‌كانی سوپایان جێهێشتوه له شاره‌كانی وه‌كو حومس و ره‌سته‌ن. عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیش كه به‌هۆی بۆمبه‌كه‌وه له مه‌رگ نزیك بویه‌وه، دوای به‌سه‌بردنی سێ مانگ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سعودیه گه‌ڕایه‌وه، هێزه‌كانی كه له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت هێشتا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌نعا زاڵن.
بێگومان قه‌زافی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆڕاندویه‌تی، سوپاس بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له لایه‌ن ناتۆوه. كاتێك به‌هاری رابردو هێرشه‌كان ده‌ستیان پێكرد، قه‌زافی له‌وپه‌ری ئه‌نجامدانی ره‌شه‌كوژییه‌كدا بو دژی ئۆپۆزسیۆن له شاری بنغازی. فرۆكه‌كانی خۆرئاوا باڵانسی هێرشه‌كانی قه‌زافی پاراستبو. به‌ڵام لیبیا سنوردار بو بۆ ئیداره‌ی ئۆباما‌و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا، هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌م جۆره له سوریا و یه‌مه‌ن رونادات.
ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه خوێنرشتن له‌و وڵاتانه‌دا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر په‌ره بسێنێت. شه‌ری هۆزگه‌رایی و په‌شێویه‌كانی سۆماڵ وێنه‌ی یه‌مه‌ن پیشان ده‌ده‌ن. له سوریاش ده‌كرێت مێژوی دوباری لوبنان ببینین، شه‌ری تایه‌فی هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی درواسێكان و كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان.
ئه‌مه بۆ عێراق ده‌مانگێرێته‌وه. هه‌روه‌كو به‌رپرسی پێشوی ستراتیژییه‌كانی ئیداره‌ی بۆش به‌م دواییانه له واشنتن پۆست نوسیویه‌تی، عێراق له‌چاوی پێشبینیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو عێراقییه‌كانیشدا شكستی هێناوه. ئازار‌و تێچوه‌كانی ئه‌م جه‌نگه هۆكارێگه‌لێكن كه ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بریاریانداوه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئیداره‌كه‌ی ئۆباماش هه‌ولێكی نیوه به‌نیوه‌ی له لیبیادا خسته‌گه‌ڕ.
هه‌رچه‌نده عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه سوریا‌و زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیواده‌خوازن هاوشێوه‌ی بن. دیكتاتۆره دڕنده‌كه‌و خانه‌واده‌كه‌ی له‌به‌ر چاو ون بون، هه‌روه‌كو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه له لایه‌ن هۆزێكی كه‌مینه‌وه به‌رده‌وامی به سه‌ركوتكارییه‌كانی ده‌دا. نیمچه شه‌ڕه‌كه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو نوستو وایه‌و هۆزه‌و تیره جیاوازه‌كانی عێراق حوكمی جیاوازییه‌كانیان له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی دیموكراسی و هه‌ندێك جاریش له‌رێگه‌ی دانوستانی قورس و زه‌حمه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا هێرشه له‌ناكاوه‌كان سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانیان داگیر كردوه، خه‌ڵكانێكی كه‌متر به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ له عێراقدا له‌ناوچون به به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌كسیكۆ یان سوریا.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه عێراق به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا و دوژمنی ئه‌لقاعیده هێزێكی باش بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنیته‌وه. ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی كڕینی چه‌كه له ئه‌مه‌ریكا كه بایی 12 ملیار دۆلاره و داوای كردوه هێزێكی مه‌شق پێكردنی ئه‌مه‌ریكا ساڵی داهاتو له عێراقدا بمێنێته‌وه. به‌م دواییانه عێراق یارمه‌تی ئازادكردنی دو هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكیدا له به‌ندینخانه‌ی ئێران.
هه‌مو ئه‌و شتانه له ئه‌نجامی داگیركردنی وڵاته‌كه‌وه رویدا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه. سه‌دام حسین ئه‌وه‌ی نیشادا چۆن توانی ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه به‌رێت، له‌شێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی كاتێك هێلیكۆته‌ره پڕچه‌كه‌كانی بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیانی شیعه له ساڵی 1991. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا رژێمه‌كه‌ی شكسیت هێنا، به‌بێ بونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ شتێك نه‌یده‌توانی عێراق له شه‌ری قوڵی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی رزگار بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ره‌ش له سوریا ده‌كات.
به‌كورتی، به‌هاری عه‌ره‌بی زیاتر گه‌واهی و پێویستی داگیركردنی عێراق ده‌خاته‌ڕو به به‌راورد له‌گه‌ڵ سالێك له‌مه‌وبه‌ر. پێش ئه‌وه‌ی سالێكی تر تێپه‌رێت، سوریه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی له عێراقدا هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وانیش هاتبا.
سه‌رچاوه: واشنتن پۆست