له‌ چاوه‌روانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا
Tuesday, July 22, 2008
له‌ چاوه‌روانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا
(سبه‌ی‌):
ئاشکرایه‌ که‌ ده‌ستور له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا رێکخه‌ری بونیادی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندی و کارلێکه‌ سیاسیه‌کان و دواتریش رایه‌ڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ندی و کارلێکانه‌ له‌ ئاسته‌ جیاجیاکانی دیکه‌ی وه‌ک ئاستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری و .....هتد لێکده‌داته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه‌ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستور وه‌ک گرێبه‌ستێکی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی و کارپێکردنی به‌ زامنی سه‌ره‌کی پاراستنی مافی تاک و کۆمه‌ڵه‌ سیاسی و ئیتنی و ره‌گه‌زی و ئایینیه‌ جیاوازییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ داده‌نرێت.
له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستور یاسای سه‌ره‌کی یه‌لاکردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ململانێکانی نێوان ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ جیاجیانه‌ی نێو کۆمه‌لگه‌ی سیاسییه‌، هه‌روه‌ها بناغه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییه‌، لێره‌شه‌وه‌ ده‌ستور ده‌بێته‌ پێوسیتییه‌کی گرنگی دامه‌زراندن و به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ر کیانێکی سیاسی ته‌ندروست.
یه‌کێک له‌ گرنگترین که‌موکورتییه‌کانی ئه‌زموونی حکومڕانی 17 ساڵی رابردووی هه‌رێم بریتی بووه‌ له‌ نه‌بوونی ده‌ستورێکی چه‌سپێنراو و کارپێکراو له‌ ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا ژیانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م ره‌حمه‌تی ململانێ و ناکۆکی و شه‌ڕو ئاگربڕو رێکه‌وتنی دووهێزه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستاندا بووه‌.
به‌ درێژایی هه‌شت ساڵی رابردوو تا ئێستا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی جیاجیا بۆ نوسینی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان هاتۆته‌ ئارا که‌ دواترینیان ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ سێ ساڵی رابردوودا ئاماده‌کراوه‌و بووه‌ جێی مشتومڕێكی گه‌رمی نێو ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانییه‌کانی هه‌رێم؛ هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌ دوای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق راسته‌وخۆ بنوسرایه‌ته‌وه ‌و بخرایه‌ته‌ به‌ر راپرسی، به‌ڵام ئێستا ئومێد ده‌کرێت که‌ په‌رله‌مان له‌ وه‌رزی یاسادانانی داهاتووی خۆیدا بیخاته‌وه‌ به‌ر باس و بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ راپرسییه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ رووی وتووێژی جدی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ ده‌ستورییه‌ له‌لایه‌ن یاساناسان و ئه‌کادیمی و هه‌ڵسوڕاوانی بواری رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌وانان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی" سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ " DHRD به‌ هاوکاری کۆمپانیای وشه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ کردنه‌وه‌ی فایلێکی تایبه‌ت به‌م بواره‌ که‌ دواتر وه‌ك راو پێشنیاری‌ دیاریكراو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و چاككردنی‌ "پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان" فۆرمه‌ڵه‌ ده‌كرێن و ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌کرێت، هاوکاریکردنتان به‌ ناردنی لێکۆڵینه‌وه‌و وتار و ته‌نانه‌ت به‌دواداچوون و کۆمێنته‌کانتان له‌سه‌ر وتاره‌کانی ئه‌م فایله‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پڕۆژه‌که‌دا.
 
  دیمانه‌‌:
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
له‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ نه‌وادا
حاكم شێخ له‌تیف مسته‌فا باس له‌ماده‌كانی‌ ره‌شنووسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌كات
  دۆکۆمێنت:
پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان - عێراق
  وتارو بیروڕا:
لادان له‌ سیستمی پارله‌مانی له‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا (3)
لادان له‌ سیستمی پارله‌مانی له‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
(2)
لادان له‌ سیستمی پارله‌مانی له‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
(1)
پرنسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم
كاڵكرنه‌وه‌ی مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسین له‌پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
ده‌ستور و سیستماتیزه‌كردنی عیراق!
دیباجه‌كه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
چی ده‌ستورێك بۆ كام كۆمه‌ڵگا؟
دیسانه‌وه مقۆمقۆی ده‌ستوره‌ له‌ په‌ڕله‌مانی هه‌رێم!
له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستووردا!
چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان
تاکه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ بێ ده‌ستور ده‌مێنێته‌وه؟
ده‌ستور وه‌ك ئامرازێك بۆ سه‌قامگیری
لایه‌نه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی‌ ژنان
له‌ ماده‌ی‌ 21 ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ره‌شنووسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا
  ڕاپۆرت‌:  

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ