تورکیا: له‌شکرکێشی و هه‌ڵبژاردن
  جه‌نگی‌ داهاتوو له‌ عیراق




Wednesday, July 18, 2007
 
جیم هۆگلاند - (واشنتۆن پۆست)
له‌ئینگلیزییه‌وه‌: نه‌وزاد سدیق محه‌مه‌د
جێگیریی‌ رێژه‌یی‌ ‌و به‌ره‌وپێشچوونی‌ كوردستانی‌ عیراق، ته‌نیا خاڵێكی‌ پرشنگداره‌ بۆ رزگاربوونی‌ سه‌رۆك بوش له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ خوێناوییه‌ی‌ عیراقی‌ به‌هۆی‌ خراپ به‌ڕێوه‌بردنی‌ داگیركه‌ره‌وه‌ گرتۆته‌وه‌.
بێگومان پاراستنی‌ به‌رده‌وامی‌ كه‌مینه‌ی‌ كورد له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ جینۆساید له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، كارێكی‌ مێژووییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هێرشێكی‌ سه‌ربازیی‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ باكور، ئه‌و میراتییه‌ ئیجابییه‌ی‌ داگیركردنی‌ عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌سڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ‌و دوور له‌ شاره‌ ناسه‌قامگیره‌كانی‌ عیراق ‌و له‌بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ باكوور له‌ گۆڕ ده‌نێت.

خواستی‌ به‌په‌رۆشی‌ ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ به‌توندی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ دژایه‌تی‌ ده‌كرێت، كه‌ گوێبیستی‌ ده‌نگی‌ ئیلحاحی‌ كاتژمێری‌ هه‌ڵبژاردنه‌.
به‌ڕێوه‌بردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ تورك له‌ دژی‌ نه‌یاره‌ كورده‌كانی‌ خۆی‌ كه‌ ناو و كه‌س ‌و خزمه‌ كورده‌كانی‌ خۆیان له‌ عیراق كردۆته‌ په‌ناگا پێویستی‌ به‌زیره‌كی‌ ‌و مكوڕیی‌ واشنتۆنه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ئیداره‌ (مه‌به‌ست له‌ ئیداره‌ی‌ بوشه‌-وه‌رگێڕ) نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ چۆنایه‌تی له‌گه‌ڵ‌ عیراقی‌ وێران ‌و درككردنی‌ دراوسێكانیدا بكات. هیچ كاتێك باشترنییه‌ له‌و ساته‌ی‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ سیاسیی‌ له‌ گۆڕانی‌ خوودا به‌كارده‌برێت.

شكستهێنانی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ گۆڕانی‌ عیراق زۆر هۆكاری‌ هه‌یه‌. گرنگترینیان بێتوانایی‌ بوشه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان ‌و ئه‌وانه‌یان كه‌ ده‌كرێت به‌دیبهێنرێن ‌و پابه‌ندبوونی‌ پێیان كاتێك ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ دژ به‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ دراوسێكانی‌ عیراق ‌و لایه‌نی‌ دیاریی‌ بیرۆكراتی‌ له‌ ئه‌مریكا.

بوش به‌ ئامۆژگارییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكای‌ نه‌كرد. سه‌ره‌ڕای‌ ره‌وانی‌ له‌وتاره‌كانیدا، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ره‌وشی‌ عیراق به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو كه‌ خه‌باتی‌ دیاری‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مانه‌. ئه‌وه‌ش پێویستی‌ به‌ قوربانیدان ‌و ئامانجی‌ روونه‌.
بوش له‌ئامانجێكه‌وه‌ بۆ ئامانجێك ‌و له‌لایه‌نێكه‌وه‌ بۆ لایه‌نێكی‌ تری‌ ناو حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا ‌و عیراق ‌و ناوچه‌كه‌ بازی‌ ده‌دا. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ سووربێت له‌سه‌ر رێڕه‌و ‌و سیاسه‌تێك كه‌ پێشتر ‌و ئێستاش پێویسته‌. سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیكردنی‌ له‌ حكومه‌ته‌ سوننه‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌جیاتی‌ فشارخستنه‌سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بكه‌ن له‌ عیراق، دیك چینی‌ جێگری‌ سه‌رۆك ‌و كۆندۆلیزا رایسی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌یان كرد ‌و تكایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودییه‌ كرد له‌گه‌ڵ‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ (یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌) عیراقدا پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن، كه‌ ئیداره‌ ساڵی‌ پێشوو پشتیوانیی‌ لێكرد.

(نه‌خێر) وه‌ڵامی‌ ره‌قی‌ سعودییه‌كان بوو. كه‌ ده‌یانویست ده‌ریبخه‌ن متمانه‌ به‌ مالیكی‌ ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێیانوایه‌ ته‌نیا به‌كرێگیراوێكی‌ ئایه‌توڵڵاكانی‌ ئێرانه‌.
(باشه‌) كه‌ ره‌نگه‌ ئاهێكی‌ له‌گه‌ڵدا بووبێت، پێده‌چێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكییه‌كان بووبێت بۆ (نه‌خێر)ی‌ سعودییه‌كان. به‌هه‌مان شێوه‌، ئیداره‌ سوورنه‌بوو له‌سه‌ر په‌یامێكی‌ روون ‌و ئاشكرا كه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی‌ تورك پاشگه‌زبكاته‌وه‌، له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانیان به‌وه‌ی‌ كوردستانی‌ عیراق داگیرده‌كه‌ن. یان جه‌نه‌ڕاله‌ توركه‌كان له‌ ره‌وانه‌كردنی‌ هێزی‌ زۆر بۆ سه‌ر سنوور ساردبكاته‌وه‌، وه‌كو له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردوودا، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ڕووی‌ سیاسییه‌وه‌: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیران ‌و پارتی‌ عه‌داله‌ ‌و گه‌شه‌پێدانه‌كه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ جه‌نگێكی‌ دژوار بوونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پارله‌مانییه‌كه‌ بخه‌نه‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌. پێویسته‌ پارتی‌ ناسیۆنالیستی‌ رێگای‌ راست قایل بكه‌ن، كه‌ ده‌بێت رێژه‌ی‌ زۆرینه‌ به‌ده‌ستبهێنن، تاوه‌كو گۆڕانكاریی‌ گه‌وره‌ له‌ده‌ستوووردا بكه‌ن. به‌ڵام پارتی‌ رێگای‌ راست ئه‌ردۆگان به‌ لاواز له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریسته‌ كورده‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌ باڵی‌ راستیان له‌سه‌روبه‌ندی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌هێزكردووه‌.

له‌ڕووی‌ ستراتیژییه‌وه‌: جه‌نه‌راڵه‌كان كه‌ ململانێ له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌تمه‌داراندا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كاروباری‌ توركیادا، نایانه‌وێت ئه‌مریكا به‌ڕاستی‌ كوردستانی‌ سه‌رسنووریان بپارێزێت. بێزارن كه‌ ده‌بینن ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌ریلا ژماره‌ كه‌مه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ناو خاكی‌ عیراقه‌وه‌ جموجوڵیان هه‌یه‌ نایه‌نێته‌ دی‌. به‌م جۆره‌ فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ بۆ له‌شكركشێتی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌.

نه‌ پێنتاگۆن ‌و نه‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌ پێناچێت به‌شێك بن له‌و ئه‌ركه‌. ئه‌م سستییه‌ گومانه‌كانی‌ توركی‌ زیاتركردووه‌ به‌وه‌ی‌ ئه‌جێندایه‌كی‌ شاره‌وا له‌ دژی‌ ئێران ‌و له‌نێوان ئه‌مریكا ‌و هاوپه‌یمانه‌كانی‌، سعودییه‌، ئوردن ‌و خزمه‌تگوزارییه‌ موخابه‌رایه‌تییه‌كان كاریگه‌رتر ده‌بێت، له‌پابه‌ندبوونی‌ بوش یان گه‌وره‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی‌ به‌ ئه‌وله‌ویاته‌كانی‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌.

مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، رێككه‌وتنێك له‌نێوان چاودێران ‌و دیپلۆماته‌كاندا هاتبووه‌ ئاراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ریی‌ له‌شكركێشی‌ توركه‌كان نییه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌كانیان. ئه‌م بۆچوونه‌ له‌گۆڕاندایه‌ له‌كاتێكدا خۆڕزگاركردن له‌ ئه‌ندێشه‌ ‌و ساته‌كانی‌ نائومێدیی‌ باڵی‌ به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا كێشابێت.

له‌وه‌ش زیاتر پێشبینیكردنی‌ هه‌ر له‌شكركێشییه‌ك كه‌ ته‌نیا لێدانی‌ ئاسمانی‌ ‌و نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ دژی‌ باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌، ترسی‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ فراوانتر دێنێته‌ ئاراوه‌، كه‌ ئامانج لێی‌ لاوازكردنی‌ كۆنترۆڵی‌ كورده‌كان بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كه‌ركوكی‌ جێی‌ مشتومڕ. رۆژی‌ هه‌یینی‌ رابردوو رایس به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ عه‌بدوڵڵا گولی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ كرد ‌و هه‌وڵیدا په‌شیمانی‌ بكاته‌وه‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ هه‌ر له‌شكركێشییه‌ك، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی‌ دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ست نه‌كه‌وت.

هه‌ر له‌شكركێشییه‌كی‌ تورك كه‌ كوردستانی‌ نیمچه‌ ئارام بكاته‌ ناوچه‌یه‌كی‌ پاشاگه‌ردان ‌و خوێناوی‌، ئه‌وا بزماری‌ تابووتی‌ شه‌رعییه‌تی‌ بوش ده‌بێت له‌ عیراق ‌و پشتیوانی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌وێ‌. دڵنیابوون له‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ ناكرێت، پێویسته‌ كاری‌ یه‌كه‌می‌ بوش ‌و ئیداره‌كه‌ی‌ بێت له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
له‌ ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی تورکیا‌دا
له‌شكركێشی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و تواناكانی‌
توركیا؛ سوپا له‌ نێوان سێكولاریزم ‌و دێموكراسیدا
پانۆرامای‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ توركیا
هه‌ڵبژاردنه‌ پارله‌مانییه‌که‌ی‌ 22ی‌ ته‌مموزی‌ توركیا و كاریگه‌رییه‌كانی‌
جه‌نگی‌ داهاتوو له‌ عیراق
بۆچی‌ سوپای‌ توركیا خوازیاری‌ له‌شكركێشییه‌؟
ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان
ئارام عه‌لی‌: ئه‌و هێزه‌ی‌ توركیا له‌ سه‌ر سنوری‌ عیراق چاوه‌ڕێی‌ كاتژمێری‌ سفره‌ بۆ سنور به‌زاندن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ