(سبه‌ی):
بانگه‌وازێك له‌لایه‌ن قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/هه‌ولێر
دژی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رد به فیشه‌ك له لایه‌ن میلیشیاكانی حیزب، ئێمه وه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پاڵپشتی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران و گه‌نجانی سلێمانی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی گه‌نده‌ڵی و پاوانكردنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، وه په‌یامی خۆشمان به رێكخراوی قوتابیانی پارتی رابگه‌ینین كه به داخستنی ده‌رگاكانی مه‌عریفه به‌سه‌رمان داخستنی ده‌رگای زانكۆ و به‌شه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌رمان ساردمان ناكه‌نه‌وه له داواكاریه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌نجانی توره له‌م ده‌سه‌لاته گه‌نده‌له، له هه‌مان كاتیش‌دا داواكارین هه‌ر چی زوه وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌كو هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی ئیجرائاتی پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و گشت راگری كۆلێژه‌كان و سكرتێری ئه‌و رێكخراوه حیزبیه بكات له رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ رێكخراوی قوتابیانی پارتی له بێبه‌ش كردنمان له خوێندن و مه‌عریفه، هه‌رچی زوشه رێكخراوی قوتابیانی پارتی و هاوشێوه‌كانی له ناو هه‌ره‌می زانكۆ فڕێبدرێنه ده‌ره‌وه هاوشێوه‌ی زانكۆی سلێمانی.
نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/هه‌ولێر
25/02/2011