(سبه‌ی):
هێزێكی لیوای 34ی گه‌رمیان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی كه‌لار كردوه‌و له ئێستادا له ناو بازاڕدا بڵاوبونه‌ته‌وه.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه خۆپیشانده‌رانی كه‌لار هه‌وڵیاندا له ناو بازاڕی كه‌لاردا خۆپیشاندان بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن هێزێكی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا كرا، به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو هێزێكی لیوای 34ی گه‌رمیان هاتنه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردن بۆ بڵاوه‌پێكردنیان.
وتیشی: له ئێستادا ئه‌و هێزه له ناو بازاڕی كه‌لاردا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و رێ له رێكخستنی خۆپیشاندان ده‌گرن.