(سبه‌ی):
له درێژه‌ی ره‌شبگیرییه‌که‌ی رۆژی (هه‌ینی) رابوردوی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، هاوڵاتییه‌کی کوردی دانیشتوی هۆڵه‌نداو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر، ماوه‌ی سێ رۆژه بێسه‌روشوێنه.
خالید حه‌سه‌ن شینه ناسراو به (خالید شینه) دانیشتوی وڵاتی هۆڵه‌نده‌یه، گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان و ئه‌ندامی چالاکی بزوتنه‌وی گۆڕانه له شاری هه‌ولێر، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی (هه‌ینی) رێکه‌وتی 25/2/2011 له ماڵه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و تائێستاش مۆبایله‌که‌ی داخراوه.
له‌هه‌مانکاتدا که‌سوکاری خالید شینه رایده‌گه‌یه‌نن، "هه‌وڵه‌کانمان له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ به‌دواداچونی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه به‌گه‌ڕخستوه، به‌زوترین کات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نده، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان- هوڵه‌نده و سه‌رجه‌م پارت و رێکخراوه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه".
ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌کردوه، پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی پارتی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم، به تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له فڕاندنی خالید شینه و پاراستنی گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من.