(سبه‌ی):
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاسایشی سه‌یدسادقه‌وه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی مه‌حمود ره‌حیم، به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی سه‌یدسادق به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی سه‌یدسادقدا هوتافی كێشاوه‌و هانی خهڵكیداوه بۆ به‌شداریكردن، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك، له سه‌عات 11:30 خوله‌كدا ئه‌و هاوڵاتیه به‌شه‌ق و زله له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ئاسایشی سه‌یدسادقه‌وه له ناو بازاڕه‌وه به‌ره‌و باره‌گای ئاسایش براوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر به تۆمه‌تی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌یدسادق، دو كه‌سی دیكه ده‌ستگیركراون.
زانا عه‌لی