نوسینگه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئاگادارکرایه‌وه له ره‌وشی کورستان
Saturday, March 5, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
ناوه‌ندی چاك ئاشكرایكرد كه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌و ناوانه‌ی كه له رۆژی 17/2دا به بیانوی ئاژاوه‌گێڕی له شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی چاك، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) نوسینگه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌شاری ( (Nashvilleی سه‌ربه ویلایه‌تی (Tennessee) ئاگادار كراوه‌ته‌وه له ره‌وشی کوردستان و پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه، ناوی چه‌ند که‌سێکی تێدایه، له‌وان ه( نه‌وزاد بابان) که له سلێمانی گیراوه و و (دکتۆر پشتیوان) که له هه‌ولێر گیراوه و بێسه‌روشوێنه.
ناوه‌ندی چاك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له به‌رگریکردن له مافی مرۆڤ و خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان، هه‌رچ لایه‌نێکی سیاسیی یان حکومی پێشێلکاریی بکات به‌رامبه‌ر به مافی خه‌ڵکی سڤیل ئێمه به هه‌مو تواناوه ئاماده‌ین به‌رگریی لێبکه‌ین، هه‌ر ئێستاش خه‌ریکی ئه‌وه‌ین که کۆمسوێنی باڵای مافی مرۆڤ له جنێڤ له‌و پێشێلکاریانه و کوشتن و خوێنڕشتنی خه‌ڵکی بێچه‌ک ئاگاداربکه‌ینه‌وه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|