(سبه‌ی):
له نامه‌یه‌كدا به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان، رێكخراوی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی له كوشتنی منداڵان و گه‌نجانی كورد له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابوردو ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، داوا له رێكخراوه‌كه كراوه"هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵبگرن بۆ به‌رگرتن له گوله‌بارانكردنی منداڵان و لاوانی كورد و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری كوردستان".
ئه‌وه‌شی تێداهاتوه: داواكارین فشار بخه‌نه سه‌ر یه‌كێتی و پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی منداڵ و گه‌نجانی كورد بدرێن به دادگا.