* هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
أ. تێبینییه گشتییه‌كان:
• به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌م پرۆژه‌یه، زمانی نووسین‌و داڕشتنه‌كه‌ی لاواز‌و پڕ له هه‌ڵه‌یه، له هه‌ندێ شوێندا واتا ناگه‌یه‌نێت‌و كه‌موكورتیی هه‌یه.
• ده‌قه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا به زمانی عه‌ره‌بیی نووسراوه‌و دواتر نه‌شیاوانه وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، بۆیه گوزارشتێكی عه‌ره‌بییانه‌ی هه‌یه نه‌ك كوردی.
• له نووسینیدا پشت به هه‌ندێك به‌ڕێزی دیاریكراو له شاری هه‌ولێر به‌ستراوه‌و نه‌توانراوه سوود له ئهزمونو پسپۆڕیی شوێنه‌كانی تری كوردستان‌و ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێت.
• بۆ نووسینی ئه‌وه‌نده‌ی سود له ئه‌زمونی داخراو‌و تۆتالیتارییانه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌رگیراوه، زۆر كه‌متر بایه‌خ به‌و وڵاتانه دراون كه نه‌ك هه‌ر دیموكراسین، به‌ڵكو په‌خشی دیموكراسییه‌تیش بۆ دنیا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌مریكا.
• به‌شی زۆری ئه‌و كۆنفرانس‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمینار‌و خه‌ڵك ڕاسپاردنانه به هێند وه‌رنه‌گیراون كه سه‌ندیكا خۆی كردونیو سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه.
• سه‌ندیكا ئاماده نه‌بووه بێته ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كوردستان (یۆنامی)، یان ڕێكخراوه بیانی‌و ناوخۆییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردویاننو سه‌رنجی وردیان له سه‌ر داون.
• سه‌ندیكا، دوا ڕه‌شنووسی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی له میدیاكاندا بڵاونهكردۆتهوهو ئاماژه‌ی به‌و گۆڕانانه نه‌داوه كه كراون یان ده‌بوو بكرێن، بێئاگاداربوون له ئه‌ته‌كییه‌تی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی وا بۆ په‌رله‌مان، ته‌نها وه‌ك تهشویقێكی راگه‌یاندن له 17/10/2006دا، دراوه‌ته سه‌رۆكی پهرلهمانو دواتر ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و بۆته هۆی دواكه‌وتنی.
• پرۆژه یاساكه باس له‌وه ناكات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای تری نزیك یان هاوشێوه‌ی ئه‌مدا ده‌كات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌هۆی كورتبینیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كه‌ناڵه‌كانی تری غه‌یری رۆژنامه ناچاربوون په‌نا بۆ پرۆژه‌ی تر ببه‌ن.
• ئێٍستا دوای دواكه‌وتنی بێبههانهی لۆژیكیی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسان، سه‌ندیكا ده‌خوازێـت هه‌ر چۆنێك بووه با 100% له به‌رژه‌وه‌ندیی رۆژنامه‌نووسانیشدا نه‌بێت، یاساكه له په‌رله‌مان ته‌سدیق بكرێت، تا وه‌ك سه‌روه‌رییه‌كی ده‌سته‌ی ئێستا له كۆنگره‌دا بخرێته ڕوو.
• مادام كۆنگره نزیكه، ده‌بوو ئه‌م ڕه‌شنووسه دوا فۆڕمی له كۆنگره‌دا یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه دواتر بدرایه‌ته‌وه به په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی شهریعییهتی كۆنگره‌ش وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تیش كه به‌پێی په‌یڕه‌وی سه‌ندیكا ته‌مه‌نی یاسایی ده‌سته‌ی ئێٍستا به‌سه‌رچووه.
• له‌م پرۆژه‌یه‌دا ڕه‌چاوی كه‌ناڵه جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندن نه‌كراوه، ته‌نها خۆی بۆ (رۆژنامه‌ی چاپكراو) ته‌رخانكردووه، كه له‌گه‌ڵ خودی ناوه‌ڕۆك‌و ئامانجی سهندیكاو پرۆژه‌كه‌شدا ناته‌بایه.
• پرۆژه‌كه ته‌نها باس له بڵاوكراوه‌ی ده‌وریی دهكاتو هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ بڵاوكراوه‌و چاپكراوه نا دهورییهكان تێدانییه.
• له هه‌ندێ ماده‌و بڕگه‌دا پرۆژه‌كه له بری ڕێوشوێن دیاریكردن، كه‌وتۆته حوكمدانی پێشوه‌خت‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌وه.
• ده‌بوو ناونیشانی پرۆژه‌كه (پرۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا) بووایه.
• پێویسته زاراوه هاوشێوه‌كان یهكبخرانایه.
ب. تێبینییه تایبه‌تییه‌كان:
1. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی یه‌كه‌مدا، ده‌بوو: ئاسایشی هه‌رێم، ئاسایشی نهتهوهییو...هتد، دیاریبكرانایه.
2. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌مدا، بڕگه‌ی یه‌كه‌م كه ده‌ڵێت: "سانسۆر له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانیی نییه‌و ئازادیی بڵاوكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ره بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له سنوری یاسا‌و له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئازادییه تایبه‌تییه‌كانی تاكو داب‌و سیسته‌مه گشتییه‌كاندا"، ئه‌مه بڕگه نییه‌و حوكمدانی پێشوه‌خته، جگه له‌وه‌ی له دوو به‌ش پێكهاتووه‌و ئه‌م دوانه یه‌كتری ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
3. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌م، بڕگه‌ی دووه‌مدا، نووسراوه "بواردان به رۆژنامه‌نووس بۆ ئاگاداربوون له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه بۆ كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ههرێمایهتییو نێوده‌وڵه‌تیدا"، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌مه، كێ بوار ده‌دات؟ روننییه، وهرگێڕانهكیشی ئه‌وه‌نده خراپه كه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چی ده‌ڵێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی.
4. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌م، بڕگه‌ی سێیهمدانووسراوه "رێگه‌دان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌و راوبۆچوون"، ره‌خنه به‌شێكه له راوبۆچوون، ده‌بوو له پاڵ راوبۆچووندا جه‌خت له‌سه‌ر زانیارییه‌كان بكرایه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی خودی بڕگه‌كه زیاده‌یه‌و ئه‌مه دیارترین ئه‌ركی رۆژنامه‌گه‌رییه.
5. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌م، بڕگه‌ی چواره‌مدا، باس له‌و زانیارییانه ده‌كات كه لای هاووڵاتیان گرنگن، به‌ڵام ئایا كێ ئه‌وه دیاریده‌كات كه چی گرنگه، ئه‌مه له لایه‌ك كراوه‌و له لایه‌كی تری‌دا داخراوه، دوای (مه‌گه‌ر)ه‌كه‌ی شتێك بۆ رۆژنامه‌نووس ناهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه تا ئه‌مڕۆ ئاسایشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك نه‌خراونه‌ته‌وه، نهێنیی كامه‌یه؟ كێ دیاریده‌كات.
6. هه‌ر له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌م، بڕگه‌ی چواره‌مدا، كه باس له به‌خشینی زانیاریی ده‌كات له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی راژه‌ی گشتیی پێسپێرراوه، به‌ڵام لێره‌دا باسی له‌و سزا‌و ڕێوشوێنه یاساییانه نه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره زانیاریی نه‌دا، روبه‌ڕووی ببێته‌وه، چونكه به پێی یاسا ئه‌گه‌ر سزاكه‌ی لێره‌دا بۆ دیارینه‌كرابوو، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (قانونی ئوسوڵی مه‌حاكمی جهزائیی)، كه ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بووترێت ئه‌وه‌یه، له‌م قانونهشدا هیچ سزایه‌ك بۆ كهسو كارێكی وه‌ها، دیارینه‌كراوه.
7. له به‌شی یه‌كه‌م، ماده‌ی دووه‌م، بڕگه‌كانی حهوتو هه‌شت، په‌یوه‌ندییان به ماده‌كه‌وه نییه، ده‌شێ له ماده‌ی سێیه‌مدا جێیان بۆبكرێته‌وه.
8. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی سێیه‌م، بڕگه‌ی سێیه‌م، زیاده‌یه‌و كه له رۆژنامه‌دا بڵاوكرایه‌وه ده‌شێ به ڕێپێدراو بزانرێت‌و پێویست ناكات له سه‌ندیكا تۆماربكرێت.
9. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی سێیه‌م، له بڕگه‌ی پێنجه‌مدا، پێویسته (رۆژنامه) بكرێت به (بڵاوكراوه).
10. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی سێیه‌م، بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی چاپخانه جگه له ریكلامێكی بێبه‌رامبه‌ر شتێكی ئه‌وتۆ نییه.
11. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی پێنجه‌مدا، ده‌بوو له بڕگه‌یه‌ك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا باس له كۆمپانیا میدیاییه‌كان بكرایه.
12. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی شه‌شه‌م، (یه‌كه‌م) دا، (مه‌رجه‌كان) بكرێته (ڕێوشوێن).
13. له به‌شی دووه‌م، ماده‌ی شه‌شه‌م، (یه‌كه‌م) دا، مه‌رج بۆ خاوه‌نئیمتیاز دابنرێت له‌كاتێكدا كه ویستی واز له هه‌موو خاوه‌ندارێتییه‌كه بهێنێت، به‌وه‌ی (ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌بێت داوای یاسایی له‌سه‌ر خاوه‌نئیمتیاز تۆمارنهكرابێتو خه‌ڵكیش بۆیان هه‌بێت تانه لهوازهێنانهكهی بگرن به‌پێی یاسا)، نه‌ك ئه‌م بڕگه‌یه ببێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌و لابردنی به‌رپرسیارێتیی یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر خاوه‌نئیمتیاز.
14. له به‌شی سێیه‌م، ماده‌ی حه‌وته‌م، له‌بڕگه‌ی چواره‌مدا، باسكردنی (هه‌واڵ) زیاده‌یه، چونكه بابه‌ت هه‌واڵیش ده‌گرێته‌وه.
15. له به‌شی چواره‌م، ماده‌ی هه‌شته‌م، بڕگه‌ی دووه‌مدا، (باری ئاسایشی رۆژنامه‌نووسه‌كه) بكرێته (زیان گه‌یاندن پێی).
16. له به‌شی چواره‌م، ماده‌ی هه‌شته‌م، بڕگه‌ی چواره‌مدا، ئه‌وه‌ی نووسراوه زیاده‌یه‌و ئه‌وه مافێكی سروشتیی و پیشه‌یی هه‌ر ڕۆژنامهنووسێكه.
17. له به‌شی چواره‌م، ماده‌ی هه‌شته‌م، بڕگه‌ی حه‌وته‌م، به كوردیی هیچ مانایه‌كی نییه، ده‌بێت له به‌رمه‌بنای ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا چاكبكرێته‌وه. ئه‌و ماف‌و ئیمتیازاتانهیشی لێره‌دا نووسراون، جگه له میدیای حیزب میدیاكانی تر توانای ئه‌م جۆره ئیمتیازدانهیان به رۆژنامه‌نووسان نییه، ده‌بوو له‌م یاسایه‌دا سه‌ندیكا بچوایه‌ته ژێر باری ئه‌م ئیمتیازاتانهوه نه‌ك رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌تیش (ئه‌هلییه‌كان).
18. له به‌شی پێنجه‌م، ماده‌ی نۆیه‌م، جگه له‌وه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كانی هه‌ڵه‌ن له ڕووی زمانی كوردییه‌وه‌و به ئه‌بجه‌دیاتی عه‌ره‌بیی نووسراون.
بڕگه‌ی (ج)ی ئه‌م ماده‌یه‌ش وردبینیی زیاتری دهوێتو به‌و داڕشتنه‌ی ئێستای زیان به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌یه‌نێت.
له بڕگه‌ی (د)دا، ده‌بوو له بری نهێنییه‌كانی ژیانی تایبه‌تیی تاك، گوزارشتی (بۆ كه‌سانی ئاسایی) بنووسرایه.
19. له هۆكاره پێویسته‌كاندا: دیسانه‌وه داڕشتن‌و ده‌ربڕینی هه‌ڵه هه‌یه، به‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی بایه‌خێكی زۆری هه‌ر له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا نییه به‌ڵكو ده‌بوو بوترێت (له هه‌موو دنیادا)، دواتر ده‌ڵێ: ئاسۆیه‌كی به‌رینیشی له ئازادیی له به‌رده‌مدایه، ئه‌مه حوكمێكی پێشوه‌خته. ئه‌م یاسایه بۆ رۆژنامه‌نووسانه نه‌ك بۆ هه‌موو خه‌ڵك تا تواناداریان بكات.
___________________
*مامۆستای ڕۆژنامه‌گه‌ریی له زانكۆی سلێمانی
ڕاوێژكاری ڕۆژنامه‌وانیی له كۆمپانیای وشه