یوسف ره‌سول شه‌ریف
ساڵی 91 بڕیار بو له 7ی ئازاردا ته‌واوی کوردستان له‌یه‌ک رۆژدا دژی داموده‌زگاکانی رژێمی به‌عس راپه‌ڕێت، بۆ یه‌که‌م جار هه‌مو کوردستان به‌یه‌که‌وه هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵبمژێت، به‌ڵام رانیه و بیتوێن ده‌ستپێشخه‌ریان کرد و له 5ی ئازاردا راپه‌ڕین و نازناوی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینی پێ به‌خشرا، ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین که نازناو و ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌یه، گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ریه له‌مێژودا که له باڵای ئاڵاوه.
له‌دوای ئه‌وناوچانه‌ی که‌بونه‌ته قوربانی ده‌ستی رژێم، رانیه موستهحهقترین ناوچه‌یه که به‌هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه‌وه خزمه‌تبکرێت، که‌چی هه‌تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رنه‌که‌وت حکومه‌ت جگه له قسه‌ی بریقه‌دار و درۆ دوباره‌کردنه‌وه ئاوڕێکی جدییان له‌و شاره نه‌دایه‌وه .
شه‌هید عه‌لی نهبیش که یه‌کێکه له قوربانیه‌کانی شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و پارتی، گه‌وره‌ترین رۆڵی هه‌بو له راپهڕینهکدا، به‌ڵام جارێکی دی بوه‌وه به قوربانی رێکه‌وتننامه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان ئه‌و دو هێزه‌و په‌یکه‌رێکی وه‌ک ره‌مزی راپه‌ڕینی پێ به‌ڕه‌وا نه‌بیندرا. ئه‌وه خزمه‌تکردنه به شه‌هید!
ته‌نها دو رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازاری 2010ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، به‌ناوی یادی 19 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌وه، به‌ردی بناغه‌ی زانکۆ و مۆنۆمێنتی راپه‌ڕین دانرا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بو بۆ هه‌ڵکشانه‌وه و راستکردنه‌وه‌ی تای ته‌رازوی یه‌کێتی له‌و رۆچونه‌ی که‌له سنوری سه‌وزدا لاسه‌نگ ببو!
له‌کاتێکدا که ده‌بوایه له یادی راپه‌ڕیندا چالاکیه هونه‌ری و وه‌رزشیه‌کان بکرێن و ئه‌ویاده به‌رز رابگرن، هاوڵاتیانی رانیه دژی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌و مانگرتنه‌ی که له 5ی ئازاردا بڕیاره له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بکرێت، ده‌ره‌نجامی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه که کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی فیلمی (هه‌رێمی کوردستانه) ، که‌س نازانێت که‌ی و چۆن کۆتایی دێت! به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که‌هه‌مو لایه‌ک ده‌بێت بزانێت به‌کۆتایی هاتنی گه‌نده‌ڵی، فیلمه‌که‌ش کۆتایی دێت، بۆیه ده‌رهێنه‌ره‌کان وازو کۆتایی پێناهێنن له‌هه‌مو شی گرنگتر ئه‌وه‌یه که کاک و مامی ده‌رهێنه‌ر رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ستراتیژیانه بیکه‌ن به زنجیره و کۆتاییه‌که‌شی ته‌نها له‌ده‌ست خوا و هیمه‌تی گه‌لدایه!
حه‌قه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌یادی راپه‌ڕینه‌که‌ی 5ی ئازار و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستاندا، هۆش به‌بیرخۆیان بهێننه‌وه و چیتر خۆ له‌چاکسازی نه‌دزنه‌وه و ئه‌و گه‌له‌ش قوربانیه‌کی که‌می بۆ نه‌داوه‌و شایانی گوڵبارانه نه‌ک گوله باران! پێویسته حکومه‌ت به زمانی هێمنانه وه‌ڵامی خه‌ڵکی بداته‌وه! حه‌قه ده‌رس وه‌رگرن و جارێکی دی پرسیاری ئه‌وه له‌خۆیان بکه‌ن :بۆچی خه‌ڵکی کوردستان دژی رژێمی به‌عس راپه‌ڕی؟ به‌هه‌مو ئه‌گه‌رێکه‌وه راپه‌ڕینێک نه‌بو دژ به‌عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه، به‌ڵکو بورکانێکی رق بو دژی رژێمێکی تۆتالیتاری دڕنده‌ی بێ به‌زه‌یی که رێزی له‌هیچ به‌هایه‌کی ئاسمانی و مرۆیی نه‌گرتوه. راپه‌ڕینی ئازاری 91 ته‌نها وانه‌یه‌ک نه‌بو بۆ به‌عس، به‌ڵکو بۆ هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه که گه‌له‌کانیان ده چه‌وسێننه‌وه و به‌نایه‌کسانی و نابه‌رپرسانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌کارده‌هێنن!
یه‌کێتی و پارتی بێ ئاوڕدانه‌وه و پێداچونه‌وه‌ی کاره‌کانیان، سیاسه‌تێکیان په‌یڕه‌و کردوه که ته‌نها خۆیان دڵیان پێخۆشه بوه. ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه که یه‌کێک له حه‌مام گۆرانی بۆخۆی بڵێت و واهه‌ستبکات که ده‌وروبه‌ریش پێی سه‌رسامن! بۆیه خه‌ڵکی ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رپرسه‌کان خۆیان بڵێن: جه‌ماوه‌ری کوردستان ئێمه شه‌حنی پیلهکانمان دابه‌زیوه، بۆیه جێگا بۆ خه‌ڵکی دی چۆڵ ده‌که‌ین هه‌تا رهسیدمان له‌بۆرسه‌ی جیهانیش به‌ته‌واوه‌تی ئیفلاس دانه‌به‌زیوه!
سڵاو له‌تۆ ده‌روازه‌که‌م
به‌ناوی تۆ، دڵ و گیان ئاسوده ده‌که‌م
بۆ سه‌ره‌تای ژیانێکی نوێ
راپه‌ڕین له‌تۆ ئه‌بیسترێ
بویه پێشه‌نگ له‌وڵاتدا
له ئازادی له خه‌باتدا
به‌ڵام ئه‌ی داخ نه‌ک ته‌نها تۆ
که‌سمان نه‌گه‌یشتینه ئاسۆ!