(سبه‌ی):
له‌چوارچێوی فراونبونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌دژی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاری و پشتیوانیكردن له گۆڕانكاریی ریشه‌ی له‌كوردستان، گروپی بێده‌نگ نابین له بادینان، به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناونیشانی "ئیدی به‌سه، بێده‌نگ نابین" بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه، ئێمه دیواری ترس و بێده‌نگی له ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندا له بادینان ده‌ڕوخێنین.
له‌به‌شێكی ئه‌وه به‌یاننامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سبه‌ی) كه‌وتوه، ئاماژه به‌وه كراوه: دوای له‌ناوچونی رژێمه دیكتاتۆر و خۆپهرستهكان له وڵاتانی میسر و تونس، چاوه‌ڕێ ده‌كرا گۆڕانكاریی مێژویی له‌چه‌ندین وڵاتی تر له ناوچه‌كه روبده‌ن و راسته‌وخۆ و به‌گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی دروستكردوه، چونكه ماوه‌ی 19 ساڵه خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئابوری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی گشتی، نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دزی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند پڕۆژه و ده‌ستپێشخه‌ریی چاكسازی پێشكه‌شی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان كرا، به‌ڵام هیچ گرنگییان پێنه‌درا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ئیدی جه‌ماوه‌ری كوردستان له رۆژی 17\2\2011 خرۆشان و له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه له‌شاری سلێمانی و دواتریش له قه‌ڵادزێ و كه‌لار و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی كوردستان داوایان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرد، له‌زوترین كاتدا ده‌ست به چاكسازیی ریشه‌یی بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌ك حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی كوردستانیان جێبه‌جێ نه‌كردوه، به ته‌قه‌كردن و كوشتن و توندوتیژی وه‌ڵامی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستانی داوه‌ته‌وه، كه چه‌ند هاوڵاتیه‌ك شه‌هید بون و ژماره‌یه‌كی تریش به قورسی بریندار كراون.
گروپی بێده‌نگ نابین له‌بادینان له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، ئێمه له‌ده‌ڤه‌ری بادینان پێكهاتوین له خوێندكاران، مامۆستایان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانبه‌ران و جوتیاران و ئه‌ندازیاران و ژنان و له چوارچێوه‌ی گروپی بێده‌نگ نابین كۆبوینه‌ته‌وه و به‌خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین ئێمه دیواری ترس و بێده‌نگی له ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندا له بادینان ده‌ڕوخێنین و ئیدی له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌و كه‌سانه كه به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه بازرگانی به میلهتهكهمانهوه ده‌كه‌ن راده‌په‌ڕین و به‌رێگه‌ی شارستانی و ئاشتیانه به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌ستین و به‌شێوازه‌كانی مانگرتن، خۆپیشاندان و رێپێوانی جه‌ماوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه به زوترین كات جێبه‌جێ نه‌كات.
1- راگرتنی هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان.
2- بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران و چه‌سپاندی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.
3- گرنگیدان به توێژی گه‌نجان و باشكردنی باری ئابوری و نه‌هێشتنی بێكاری.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی گروپی بێده‌نگ نابین له بادینان
ئیدی به‌سه، بێده‌نگ نابین
به‌یاننامه‌ی ژماره 1
سڵاو هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان
دوای له‌ناوچونی رژێمه دیكتاتۆر و خۆپهرستهكان له وڵاتانی میسر و تونس، چاوه‌ڕێ ده‌كرا گۆڕانكاریی مێژویی لهچهندنی وڵاتی تر له ناوچه‌كه رووبدهنو راسته‌وخۆ و به‌گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق‌و كوردستان به‌تایبه‌تی كردوه.
چونكه ماوه‌ی 19 ساڵه خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیی سیاسی‌و ئابوری‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكوماڵی گشتی، نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دزی‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند پرۆژه و ده‌ستپێشخه‌ریی چاكسازی پێشكه‌شی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی كوردستان كرا، به‌ڵام هیچ گرنگییان پێنه‌درا.
ئیدی جه‌ماوه‌ری كوردستان له رۆژی 17\2\2011 خرۆشان‌و له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتیانه له‌شاری سلێمانی و دواتریش له قه‌ڵادزێ‌و كه‌لار و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی كوردستان داوایان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه له‌زوترین كاتدا ده‌ست به چاكسازیی ریشه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌ك حیزبه دهسهڵاتدارهكانو حكومه‌تی ههرێمو په‌رله‌مانی كوردستان داخوازیه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی كوردستانیان جێبه‌جێ نه‌كردوه، به ته‌قه‌كردن‌و كوشتن‌و توندوتیژی وه‌ڵامی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستانی داوه‌ته‌وه، كه چه‌ند هاوڵاتیه‌ك شه‌هید بوون‌و ژماره‌یه‌كی تریش به قورسی بریندار كراون.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی بادینان
ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر له بادینان كه پێكهاتوین له خوێندكاران، مامۆستایان‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و فهرمانبهرانو جوتیاران‌و ئهندازیارانو ژنان، له چوارچێوه‌ی گروپی بێده‌نگ نابین كۆ بووینه‌ته‌وه‌و به‌گشت خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین ئێمه دیواری ترس و بێده‌نگی له ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندا له بادینان دهڕوخێنینو ئیدی له‌به‌رامبه‌ر گهندهڵو گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌و كه‌سانه كه به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه بازرگانی به میلهتهكهمانهوه ده‌كه‌ن رادهپهڕینو به‌رێگه‌ی شارستانی‌و ئاشتیانه به ئه‌ركی خۆمان ههڵدهستینو به‌شێوازه‌كانی مانگرتن، خۆپیشاندان‌و رێپێوانی جه‌ماوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه به زوترین كات جێبه‌جێ نه‌كات.
1- راگرتنی هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر خۆپیشاندهرانو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان.
2- بنبڕكردنی گهندهڵو گه‌نده‌ڵكاران‌و چه‌سپاندی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.
3- گرنگیدان به توێژی گهنجانو باشكردنی باری ئابوری و نه‌هێشتنی بێكاری.
هه‌زارن سڵاو و سه‌روه‌ری بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی 17ی شوبات‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزوه‌تنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان
بژی كورد‌و كوردستان
گروپی بێده‌نگ نابین له‌بادینان