مانگرتن و چالاکییه‌کانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌رده‌وامه
Saturday, March 5, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌هۆی روداوه خوێناوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جێبه‌جێنه‌کردنی داوای هاوڵاتیان، مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) خوێندکاران نه‌چونه‌ته هۆڵه‌کانی خوێندنه‌وه.
ماوه‌ی سێیه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی نه‌چونه‌ته هۆڵه‌کانی خوێندنه‌وه‌و بڕیاریشیانداوه تا داواکانیان و هه‌روه‌ها داوای هاوڵاتیان به‌گشتی جێبه‌جێنه‌کرێت، ئه‌وا ئاماده‌نین بچنه‌وه هۆڵه‌کانی خوێندن.
هاوکات ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری خوێندکاران جلوبه‌رگی کوردیان پۆشیوه، وه‌ک پێشوازی کردن له وه‌رزی به‌هارو هاتنی جه‌ژنی نهورۆزو یاده‌کانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991ی کوردستان.
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی داوا ده‌که‌ن سه‌رۆكی زانكۆکه‌یان و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، به‌وپێیه‌ی متمانه‌یان نه‌ماوه له ناو خوێندكاران‌دا، ئه‌وه له‌کاتێکدایه که به‌پێی وته‌ی خوێندكاران، به مه‌به‌ستی رێگرتن له مانگرتنه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه نمره‌یان لێ بشكێنرێت.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|