یوسف منتک
ئه‌م دۆخه بگۆڕن... به‌ڵێن و درۆکانتان کاڵبونه‌وه... چیتر هه‌قایه‌تی مێشێمان بۆ مه‌ڵێنه‌وه بێزاربوین
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان خۆیان پێ له خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌تر و ژیرتره، به‌چاوی کۆیله‌یی و گه‌مژه‌یی لێیان ده‌ڕوانن، گیانی حیزبیان پێ زیندو تر و موقدهستره له گیانی هاوڵاتیان، بۆخاتری مانه‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان چاکسازی ناکه‌ن، دڵنیان به‌هه‌ر گۆڕانکاری و چاکسازییه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌خرێنه زبڵدانی مێژو، ئه‌وه‌تا ئه‌وان حیزبی‌یان له پێش حکومه‌ت فه‌رز کردوه، هه‌رچی شوێنی هه‌ستیار هه‌یه بۆ کادره نزیکه‌کانی بنه‌ماڵه‌یان داناوه، ئه‌وه‌ی ده‌زگای زانیاری و پاراستن ته‌سکییه‌ی نه‌کات وه‌زیفه‌یه‌ک به‌خه‌ونیش نابینێت، ئه‌م یاسای حیزبی بنه‌ماڵه‌ییه له هه‌مو کایه‌کانی ژیانی کورده‌واریدا ره‌گی داکوتاوه، بۆیه هه‌مو کایه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئیفلیج بوه به‌مانای ئیفلیج بون، به‌ناوی پاراستنی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه راست و چه‌پی داهاتی کوردستان ده‌به‌ن، ئه‌وان چاویان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسیه‌کانیان ده‌بیینن، له‌ئاست داخوازی و داواکارییه‌کان، له‌ئاست بێ‌کاری و برسیه‌تی و ژیانی پڕ له مه‌ینه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردستان، که‌ڕن، کوێرن، ڵاڵن ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆسه‌پێنی به‌ته‌زویری براوه‌ی کوردستان.
سه‌رۆک ده‌نگی ده‌وێ، به‌ڵام گوێی له ده‌نگی خه‌ڵك نییه، خۆی به‌خاوه‌نی خه‌ڵک نازانێ، ئه‌م سه‌رۆک و وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانه‌ی به ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان، پۆسته‌کانیان وه‌رگرتوه، که له‌باشترین ره‌فاهییه‌تی ژیاندان، ئاماده‌نین بۆ ساتێکیش بێنه ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران و گوێ له داواکاریه‌کانی شه‌قامی کوردی بگرن، له‌کاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێک له وڵات، سه‌رۆک به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ر ره‌تده‌کاته‌وه و له‌هه‌ر وڵاتێکیش بێت، به‌زوترین کات ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات، کاتێک هۆرست کۆله‌ر سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا سه‌فه‌ری ئه‌فغانستانی کرد، چاوی به سه‌ربازه ئه‌ڵمانه‌کان که‌وت که چۆن ده‌ژین و له چ بارێکدان، که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا یه‌کسه‌ر ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه، له‌م کاتانه‌دا مێرکڵ ئه‌نجل ده‌یویست سه‌ردانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی بکات له ئیتالیا که له راهێنانی خۆئامادهکردندابون بۆ یارییه‌کانی جامی جیهانی 2010 له خواروی ئه‌فریقا، مێرکڵ سه‌ردانه‌که‌ی به‌ره‌سمی ره‌تکرده‌وه، دواتر کریستیان ڤۆلف له جێگه‌که‌ی دانرا. به‌ڵام ئه‌وه له کوردستان زیاتر بۆ دو هه‌فته ده‌چێت، سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌فه‌ر بو، سه‌رۆک کۆماریش که له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌غدایه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوخه‌ڵک، ئه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که سه‌رۆکه‌کانمان خۆیان له خه‌ڵک خۆشتر ده‌وێت.
کولتوری پاوانخوازی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، مێژویه‌کی درێژی هه‌یه، له سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ، هه‌مان ئه‌م گره‌وه پاوانخوازییه‌ی له دێهات و شاخه‌کانی کوردستان ده‌یانکرد و یه‌کتریان له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان قبوڵ نه‌بو. هه‌ر سنور به‌زاندنێک شه‌ڕێکی خوێناوی لێده‌که‌ته‌وه و به‌ده‌یان رۆڵه‌یان ده‌کرده قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و دهستکهوتهکهمانهی له سنوره‌که‌یان هه‌بو. مێژو شاهیده، به‌ده‌یان تۆمه‌تیان بۆ یه‌کتر هه‌ڵده‌به‌ست و یه‌کتریان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک ناشرین ده‌کرد، ئه‌نجام دوای راپه‌ڕین گره‌وی ئێستای دو ئیداره‌یی و هاوپه‌یمانی ستراتیژی و دابه‌شکردنی داهات و پاوانکردنیی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و عێراقی لێکه‌وته‌وه، ئێستاش ئه‌م دو هێزه متمانه‌یان به‌یه‌کتر نییه، هه‌قیقه‌تی ئه‌م حیزبانه ئێستا بۆمان رۆن بۆته‌وه، دوای راپه‌رین کۆمه‌ڵێک فایل ئاشکرابون، دوای 2003 پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵێک فایلی تر ئاشکرابون، به‌ڵام دوای 25/7 2009...و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئیشتمانی عێراق و دروست بونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه، روی راسه‌قینه‌ی ئه‌م دو هێزه به‌ته‌وای بۆ خه‌ڵکی ئاشکرابو، که ئه‌وانه به‌درێژایی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌یان ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بنه‌ماڵه و چه‌ند که‌سێک شۆڕ‌شیان کردوه، ساڵه‌هایه کوردیان وه‌ک خزمه‌تکاری خێڵ و بنه‌ماڵه به‌کارهێناوه، ئه‌م هه‌مو ساڵه رۆڵه‌ی خه‌ڵکیان له شه‌ڕی خوێناوی براکوژی به‌کوشتدا و بێ سه‌رو شوێنیان کردن، ئه‌نجام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر ناو پشتیان له خه‌ڵکی قوربانیده‌ر کرد، ته‌نگژه‌کان زۆربون و ئاوسان، خه‌ڵک ته‌حه‌مولی نه‌ما، بۆیه چیتر گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و سه‌رکوتکردن و ئه‌نفالکردنی سه‌روه‌ت و نانی خه‌ڵک قابیلی قبوڵ نییه!
هیچ پاساوێک نییه بۆئه‌وه‌ی خوێنی خۆپیشانده‌ران بڕژێت، چونکه لێپرسراوان سه‌ری زمان وبنی زمانیان دیموکراسییه، به‌ده‌نگی ئه‌وان گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌كرده‌یی نا!، له‌جیاتی رێزگرتن و گوێی لێگرتنیان به‌ده‌یان تۆمه‌تیان ده‌درێته پاڵ وه‌ک: ئاژاوه‌گێڕ، ده‌ستی ده‌ره‌کی، تێکده‌ر، ته‌قه‌یان لێده‌کرێ، لێیان ده‌درێ، سوکایه‌تیان پێده‌کرێ.
له‌کاتی هه‌ر که‌موکورتییه‌کی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ لایه‌نی به‌رپرس ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه، داوای لێبوردن بکات، که‌چی ئه‌وانه دوای خوێنڕشتن و کوشتنی خه‌ڵک، ئه‌م هه‌مو که‌موکورتییانه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان سورترن له‌سه‌ر مانه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن، هێزی چه‌کدار کۆده‌که‌نه‌وه و له کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شار دابه‌شیان ده‌که‌ن به‌رابه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌نگه‌ر ده‌گرن، ئه‌وانه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن، هێزی چه‌کدار ئه‌رکی پاراستنی سنوره‌کانی وڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و که‌رکوک و پاراستنی خه‌ڵکه، داواکارم له هێزه چه‌کداره‌کان ته‌قه له که‌سوکاری خۆتان مه‌که‌ن! میسر و تونس و لیبیا ببینن.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی براکوژیدا ئێمه سمبوله‌کانی شۆڕشی کوردمان له‌ده‌ستدا وه‌کو: شه‌هیدان: حه‌سن کوێستانی، رێباز، غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، مه‌لا سلێمان و ته‌حسین کاوانی و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی تر، ئه‌نجام کورد زهرمهندبو، کاتێک ده‌ڵێن کوردستان له‌گه‌ڵ میسر و تونس جیاوازه، که‌واته نابێ خوێن بڕژێت و داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بکرێت و حکومه‌ت هی خه‌ڵک بێت نه‌ک هی ده‌سته و تاقمه‌کی دیاریکراوی ناو حیزب، باشترین رێگه‌چاره ئه‌وه‌یه، هێمنی بپارێزرێت و به قسه و دیالۆگ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت و یاسا سه‌روه‌ربن، هه‌مان کات ده‌بێ به‌فیعلی داخوازی و داواکارییه‌کان جێبه‌جێ بکرێن، گه‌نده‌ڵی بنبڕبکرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه ناشرین ده‌کات، داگیرکردنی موڵکی خه‌ڵک و ماڵی گشتییه، ده‌رکردنی یاسای تایبه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و حیزبه‌کان، گوێ نه‌گرتن له جه‌ماوه‌ر، ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران، پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات، بردنی داهاتی وڵات.
شۆڕگێری وڵاتان لای میلله‌ته‌که‌یان خۆشه‌ویست ده‌بن، رێزیان لێده‌گیرێ و په‌یکه‌ریان بۆ دروست ده‌کرێت، به‌ده‌یان په‌رتوكیان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێمه هه‌رگیز نابن به غاندی و ماندێلا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی بیست ساڵی حوکمڕانیدا خۆیان ناشرین کرد.
داهات ده‌بێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت خه‌ڵکی کوردستان سودمه‌ند بن، نه‌ک به‌شێکی زۆری بچێته گیرفانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و فیرعه‌ونه‌کانی هه‌ردو حیزبی باڵاده‌ست و پڕۆژه‌ی که‌سی پێ بنیات بنێین، گه‌لیش له‌ملاوه خوره‌ی سکیان بێت له‌برسان و له‌بێ سوکنهیی له گۆڕستان و که‌لاوه‌کاندا بژین، له‌کاتی باران باریندا لافاو بیان بات، چه‌ندان حاڵه‌تی له‌م جۆره تائێستا رویداوه، بودجه شه‌فاف بێت، که‌رامه‌تی تاکی کورد پارێزراوبێت، هاوڵاتیان وه‌کو یه‌ک له‌به‌رابه‌ر یاسادا یه‌کسان بن و به‌یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان کوفر نییه!، خه‌ڵک ده‌نگی پێداوه، به‌ڵام که حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که ئیفلیج بو ده‌بێ هه‌لبوه‌شێته‌وه، ئه‌ویش خه‌ڵک ده‌نگی بۆ ده‌داته‌وه، به‌رپرسانی کورد خۆیان به‌ده‌یان جار بینویانه و بیستویانه که چه‌ندین حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام که پاساوی بێ بنه‌ما دێننه‌وه و تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌م و ئه‌و، ئه‌وه مانای ئیفلاسی و بێ باوه‌ڕی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌گه‌یه‌نێ. خۆشبه‌ختانه خه‌ڵکی چیتر گوێ بۆ وشه بریقه‌دار و به‌ڵێنه درۆیینه‌کان ناگرن.
که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد ده‌بێ پارێزراوبێت له‌سه‌روی هه‌ر شتێکه‌وه، خۆپیشاندان مافێکی ره‌وای خه‌ڵکه، هیچ پاساوێک نییه داخوازیی و داواکاری و که‌موکورتییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه گوێی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه حیزب له‌پێش حکومه‌ته، له سیستمی دیموکراسیدا گه‌ل بڕیار ده‌دات و ده‌سه‌ڵات راوبۆچونه‌کانی خه‌ڵک به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵێنه‌کانی به‌فیعلی جێبه‌جێ ده‌کات ده‌ستی ده‌ستی به خه‌ڵک ناکرێت، به‌ڵام لای ئێمه به ده‌یانجار وه‌عده و به‌ڵێن ده‌درێت جێبه‌جێ ناکرێت، یاساکان وه‌ک خۆی کاری خۆیان ناکه‌ن، کاتێکیش خه‌ڵک ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌بێ گوێی لێبگیرێت، نه‌ک به گوله وه‌ڵام بدرێنه‌وه، خوێن بڕژێت، رژانی خوێنی ئینسانی کورد له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورده، ئه‌وه‌ی دوژمنان ناتوانن به‌جێی بهێنێت، ئه‌وه‌تا له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌رکه‌که به‌جێ ده‌هێنرێت، سه‌رده‌مانی زوش هێزی وڵاتانی داگیرکه‌ریان ده‌هێنا و یه‌کتریان پێ کوشت و بڕ ده‌کرد، ئه‌وه‌من مرد و ئێوه زیندو، رۆژێک دێت وه‌ک موباره‌ک و زه‌ین ئه‌لعابدین و ئه‌وه قهزافیشی هاته‌سه‌ر، نازانن خاوه‌نی چین، پێراناگهن داوای لێبوردنیش له خه‌ڵک بکه‌ن.
له‌م وڵاته‌ی ئێمه ده‌بێ گۆڕانی ریشه‌یی له منداڵدانی سیستمی سیاسی و حوکمڕانیدا بکرێت، گۆڕان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و که‌لتوریدا بکرێت، گۆڕینی سیماکان هیچ له وه‌زعه‌که ناگۆڕێت، ئه‌وانه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که چه‌نده‌ها پۆستی جیاجیایان وه‌رگرتوه، ماسکێکی دزێو ناشرینیان پۆشیوه و خه‌ڵک لێیان بێزاره، پۆسته‌کان له‌یه‌ک بازنه‌دا ده‌رناچن، ئه‌ویه کاره‌سات، ئاخۆ ده‌بێ له‌م وڵاته چوار ملیۆنییه که‌سی له‌وان عاقڵتر و تهکنۆکراتر و ژیرتری تێدا نه‌بێت؟. دیکارت ده‌ڵێ: من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م، گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ بیر ده‌کاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، چیتر گوێی بۆ هه‌قایه‌تی مێشێی ئه‌وانه ناگرێت، کاره‌بایان ده‌وێت بۆ ئینته‌رنێت، بێزار بون له‌به‌رده‌م روناکی چرادان.