(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی كاتیی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له سلێمانی رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ی ده‌ستنیشانكردوه بۆ راگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی نه‌داوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ (سبه‌ی) ناردوه، ئه‌نجومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادی داوا له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كات كه رۆژی 5/3 له سه‌عات 9:00ی پێشنیوه‌ڕۆوه ئاماده‌بن له مه‌یدانه گشتیه‌كاندا و په‌یوه‌ست بن به مانگرتنه‌وه و شوێنی كاركردنیان به‌جێ بهێڵن بۆ داكۆكیكردن له داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادییه
راگه‌یاندنی مانگرتن:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌رانی نه‌دایه‌وه و بۆ رێزگرتن له سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان له پاش 17/02/ 2011 ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رۆژی 5/3مان راگه‌یاندوه وه‌ك رۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه بۆ داكۆكیكردن له داواكاریه ڕه‌واكانی هاونیشتمانیان. لێره‌وه بانگهێشتی سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی ئازادیخواز له كاسپكاران، كرێكاران، پیشه‌وه‌ران، خوێندكاران، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه حكومی و ئه‌هلی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست بن به مانگرتنهكهوه و له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مومان له مه‌یدانه گشتیه‌كاندا كۆده‌بینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین شوێنی كاركردنیان به جێبهێڵن و له كاتژمێر 9ی سه‌رله بهیانیهوهله شوێنه گشتیه‌كان كۆببنه‌وه بۆ پێداگرتن له سه‌ر حێبهجێكردنی سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانی هاونیشتمانیان. به‌ره‌و به‌دیهێنانی داواكاییه ڕه‌واكانمان.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
3/3/2011