(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاربو له 25/2 وه‌ك سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌و شاره كه‌وتنه ره‌شبگیری و ده‌ستگیركردن و برینداركردنی هاوڵاتیان، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانیش راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه ناوی برینداران و ده‌ستگیركراوان و ئه‌شكه‌نجه‌دراوانی تێدایه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانیش پشتگیری له راپۆرته‌كه ده‌كه‌ن.
كاروان ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌و روداوه‌ی شاری هه‌ولێر له ره‌شبگیری و برینداركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی به بێ بڕیاری دادگا و پێشێلكردنی بڕیاره حه‌ڤده خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مان، راپۆرتێكم له‌سه‌ر روداوه‌كه بۆ لیژنه‌ی ناوخۆ به‌رز كردوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو پشتگیری‌یان پیشاندا و له‌ئێستادا ئه‌م راپۆرته له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندایه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆتهكهیه:
سڵاو به‌رێزان ئه‌م یاداشته په‌رله‌مانتار كاروان ساڵح بۆ لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌رزكردۆته‌وه دواتر به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و ئه‌مه ته‌نها بۆتانم نارد ئه‌گه‌ر بۆ سه‌عات هه‌شت رابگات به پیێ زانیاریه‌كان داواكاری گشتی له هه‌ولێر خه‌ریكی جوڵاندانی دۆسیه‌كه‌یه
به‌رێز لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی
ب/ ده‌رباره‌ی روداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی 25/2/2011ی شاری هه‌ولێر
به‌رێزان چه‌ند خاڵێكی وه‌ك 5،6،8،9،14 كه له پرۆژه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستاندا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و پێشیل كران، هێزه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری كه‌وتنه گیانی هاوڵاتیان له گۆڕه‌پانی نیشتیمان له شاری هه‌ولێر به به‌كارهێنانی هێزی غه‌یره پۆلیس و چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی جام ره‌شی بێ ژماره و گرتن و لێدانی خه‌ڵك به‌بێ بریاری دادگا، دابه‌زاندنی رێكخستن و كادیرانی حیزبی و ره‌فتاریان له‌گه‌ل خه‌ڵك له‌گه‌ڵ لێدان و ئیستفزازكردنی خه‌ڵك له شاری هه‌ولێر جۆرێك له دڵه‌راوكێ و بارێكی نائاسایی دروست كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رۆژی 24/2له لایه‌ن عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت هاوڵاتیان (كاروان بنه‌سڵاوه، هه‌ڵمه‌ت) به‌بێ دادگا لای خۆی گرتبوی). وه هه‌روه‌ها له 25/2/2011 سه‌ره‌نجام به گیران و شوێنبزركردنی ئه‌م هاوڵاتیانه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ:
1- خالید شینه حسن
2- شێرزاد ئه‌بوبكر حسێن
3- ئیسماعیل عه‌بدولڕحمان عه‌بدوڵا
4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵا
5- ئیبراهیم عه‌لی بادینی
6- شێروان ئازاد
7- ئه‌بوبه‌كر جه‌مال
8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن
9- ئامانج عه‌بدوڵا
ئامانج عبدالله به برینداری له ده‌ست هێزه چه‌كداره‌كان راده‌كات كه راپۆرتی پزیشكی و شكایه‌تی كردوه. به به‌ڵگه هه‌یه
دواجار له‌دوای هه‌وڵێكی زۆری وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا و هۆڵه‌ندی (كه هه‌ردوكیان ناسنامه‌ی ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه) دوای ئه‌وه‌ی له‌و پێشڵكاریانه به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان ئاگادار كردوه، لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌دواداچونمان كرد كه‌چی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ره‌تیان كرده‌وه كه لای ئه‌وانن دواتر راستیه‌كان وانهبون ته‌واوی گیراوان له ئاسایش بون، دواتر دوێنی پاش فشارێكی زۆر هه‌مه‌لایه‌ن له ئاسایش ره‌وانه‌ی پۆلیس كران و خه‌ریكی ئه‌وه‌ن تۆمه‌تباریان بكه‌ن به شتی تر كه له راستیدا گیراوی رۆژی هه‌ینی 25/2/2011ره‌وشی ناسه‌قامگیری شاری هه‌ولێرن. به‌شێكیان ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه دیاره.
به‌رێزان ئه‌وه پێشێل كردنی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی پرۆژه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانه كه له 23/2/2011. ئه‌م پێشێلكاریه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌م سه‌رپێچیكاران و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له ئازاردان و شێواندن و ئیستفزازكردنی خه‌ڵك و گرتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان به‌بێ بڕیاری دادگا و كۆمه‌ڵێك پێشلكاری یاسایی تر كه له دوای ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره جێگای پرسیار و هه‌ڵوه‌سته‌یه تكایه هه‌ڵوێستتان بۆ ئه‌م ره‌وشه با لهكرداركردنی شه‌رعیه‌تی ئه‌م په‌رله‌مانه نه‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه وه ئێمه‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌ركی ئه‌خلاقی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان هه‌ستین تاوه‌كو ئیراده‌ی گه‌ل نه‌كه‌وێته ژێر پێشڵكارییه‌كانی چه‌ند سهرپێچیكهرێك، وه ئێمه داكۆكی له سه‌پاندنی بڕیار و یاساكان كه له‌م په‌رله‌مانه‌دا ده‌رده‌چێت دوپات ده‌كه‌ینه‌وه. بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مانی كوردستان له پێشێلكاران بپێچێته‌وه و تۆمه‌تباران له زیادهڕۆیهكانیان سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
هیوادارم له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه به گیانی له‌خۆبوردن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ره‌فتار بكه‌ین هیوادارم هه‌ڵوێسته‌كان له پێناوی نیه‌تێكی راسته‌قینه سه‌رچاوه بگری و ته‌جاوزی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ به‌رێزتان.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
كاروان ساڵح ئه‌حمه‌د