(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه‌و چین و توێژه جیاوازه‌کانی قه‌زای پێنجوین- یش بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانیان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرد.
هاوکات سه‌دان که‌س له هاوڵاتیانی پێنجوین له ناوبازاڕی شاره‌که کۆبونه‌ته‌وه‌و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانیش زیاتر ده‌بێت، له‌هه‌مانکاتدا به‌شێوه‌یه‌کی هێمن و ئاشتیانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات مانگرتنیان ده‌ستپێکردوه.
خالید مه‌حمود