(سبه‌ی):
بانگه‌وازێک له ره‌وه‌ندی کوردی له‌نه‌مسا
به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان و ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی کوردی دژ به گه‌نده‌ڵی و پشتگیری داواکاریه‌کانیان، ره‌وه‌ندی کوردی رۆژی (دوشه‌ممه) رێکه‌وتی7/3/2011 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌مسا خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری فراوان، ساز ده‌کات. هاوکات نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران دۆسیه‌یه‌ك له سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان، ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی نه‌مسا mag. Barbara Prammer ، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا Dr. Heinz Fischer .
له هه‌مان کاتدا هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی حیزبه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش به نامه ئاگادارده‌کرێنه‌وه له‌م پێشێلکاریانهو داوایان لێ ده‌کرێت، که فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ به‌کار نههینانی زه‌برو زه‌نگ دژ به خۆپێشانده‌ران و وه‌ڵامی داواکاریه‌کانیان به‌زوترین کات بده نه‌وه.
به‌شداریکردنتان نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه به خوێنی شه‌هیدان.
به‌شێك له ره‌وه‌ندی کوردی له نه‌مسا
بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر په یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه بکه
069919880218
رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 07.03.2011
به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌مسا (ده‌رگای ره‌ئیسی سه‌ر رینگ)
سه‌عات 13:00 - 14:30