بۆ به‌دواچونی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ، وه‌فدێکی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال به‌ره‌و کوردستان به‌رێکه‌وت
Saturday, March 12, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) 2011-03-05 وه‌فدێکی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نناوه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌ڕێکه‌وتن، که پێکهاتون له دو به‌رپرسی باڵای رێکخراوه‌که به‌ناوه‌کانی سه‌عید بومه‌دوحه و کارلستاد.
له‌وباره‌یه‌وه قادر نادر، ئه‌ندام و هاریکاری رێکخراوه‌که رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانه‌که گه‌یاندن و به‌دواداچونی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤه، که له دوای 17ی شوباته‌وه له‌شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام دراون، هه‌ر له‌ته‌قه‌کردن له‌خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر که بۆته هۆی شه‌هیدکردنی 8 هاوڵات سڤیل و برینداربونی زیاتر له 200 که‌سی دیکه، ئه‌مه جگه له‌به‌کارهێنانی ته‌قه له‌ماڵی هاوڵاتیان و شوێن بزرکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و چالاکوانانه‌ی که رۆڵیان هه‌یه له خۆپیشاندانه‌کاندا، که هه‌مو ئه‌مانه‌ش لای ئه‌منستی خاڵی سورن به‌رامبه‌ر مافه سه‌ره‌تایه‌کانی مرۆڤ.
قادر نادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌فده‌که زۆرینه‌ی کاته‌کانیان له‌شاری هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه، چونکه ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌منستی، هه‌موی خاڵی مه‌ترسیدارن له‌سه‌ر پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین.
جێی ئاماژه‌یه وه‌فده‌که‌ی ئه‌منستی ماوه‌ی 10رۆژ له هه‌رێمی کوردستان ده‌مێننه‌وه‌و زۆرینه‌ی به‌دواچون و کاره‌کانیشیان له‌ناو شاری هه‌ولێردا ده‌بێت.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|