ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان
بومهرانگ، که مێژوه‌که‌ی هێجگار کۆنه و ئامرازێکی یاریکردنه. که‌وانه‌ییه، هه‌رچۆنێکی به ئاسماندا هه‌ڵبده‌یت ده‌ڕوات و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه کن خاوه‌نه‌که‌ی! ئیدی که‌مێک دورتر یان نێزیکتریش هه‌ر حلێبه! ئه‌م یارییه کۆنئارایه ئێستاکه یه‌کێکه له وه‌رزشه‌کان. بۆ جه‌نابی بنعه‌لی کۆنه دیکتاتۆری تونس، ئه‌و کوده‌تایه‌ی که له ساڵی هه‌شتادا به‌سه‌ر بورقێبه‌ی پیر و په‌ککه‌وته‌دا کردی و ناوی لێنا، شۆڕشی یاسمین، گه‌ڕایه‌وه کن خۆی و یه‌خه‌ی خۆی گرته‌وه. هه‌ر به شۆڕشی یاسمین له ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه!
بێ‌شک یاسمین گوڵێکی جوانی بۆنخۆشه. ته‌نانه‌ت چای یاسمین و برنجی بۆنداری یاسه‌مینیش، نرخێکی گرانتری هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که گه‌لێک له‌سه‌ر زارانه، بۆته سونبولی راپه‌ڕێن : شۆڕشی یاسمینه!
بۆ یه‌که‌مجار و ئه‌وه‌ی له‌هه‌مبه‌ر شۆڕشی یاسمینهوه دوا، زه‌ین ئه‌لعابدینی دیکتاتۆری هه‌ڵهاتوی وڵاتی تونسه. ـ وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا ـ ئه‌و ساته‌ی که له هه‌شتاکاندا ناوبراو دژی بوڕهقیبهی سه‌رکۆمار و دیکتاتۆر، کوده‌تایه‌کی به‌ئاکام گه‌یاند. ئه‌وه‌یش هه‌ر به‌ومانایه بو که خۆپیشانده‌رانی دژ به زه‌ین ئه‌لعابدین، ئه‌و گوڵه‌یان کرده سنبولی خه‌باتیان. واتا، یادهێنانهوهیهک بو بۆ ئه‌و دیکتاتۆره!. گوڵی بۆنخۆشی یاسه‌مین که ده‌لاله‌ت له خۆشه‌ویستی و هیواو ئاوات ده‌کات، له وڵاته عارهبییهکاندا، له ئێواران و شه‌واندا، له‌سه‌ر رۆخی شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت، شه‌یداکان پێشکه‌شی یه‌کتری ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی یاسمین به‌رگه‌ی گه‌رمای خۆر ناگرێت، به‌ڵام دیارییه‌کی شهیداکانه بۆ یه‌کتری. هه‌ر یاسمینیش بو که بوه سونبولی به‌ربڵاوی ئینته‌رنێت و فێسبوکی گه‌نجان... له چینیش که چای یاسه‌مین ره‌واجێکی باشی هه‌یه و له‌به‌ر دڵانه، ئه‌وه‌تا بۆ گه‌نجه‌کانیش بۆته سنبول و کۆدی پرۆتێست له ئینته‌رنێتدا...
ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه که خه‌ڵکی به‌هۆی ئه‌و تۆڕی زانیاری ئینته‌رنێت و فێسبوکهوه، سودیان له شێوه‌ی خۆپیشاندانه نه‌پساو و دور له کاری توندوتیژی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی وڵاتی زێربیا وه‌رگرتبێت. ئه‌مڕۆکه ئه‌و شێوه خۆپیشاندان و رێپێوان و مانگرتنانه که دو‌ریش بێت له گرژی و چه‌ک بهکارهانین، ـ چۆنێتی خۆپیشاندانی بێزهبروزهنگ ـ له چواچێوه‌ی بڵاوکراوه‌یه‌کدا بڵاو بۆته‌وه. له په‌نجا خاڵی چۆنێتی چالاکی دژ به ده‌سه‌ڵات، سه‌رباز، پۆلیس و ده‌ستگاکانی حکومه‌ت پێکدێت. خه‌ریکه پێیده‌گوترێت ـ خۆپیشاندانی شێوه زێربی!.
خاڵگه‌لێکی زۆر گرنگی تری ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ـ به‌تایبه‌تی تونس و میسر ـ ئه‌وه‌یه بۆچ سوپا هێزی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و خه‌ڵکه بێچه‌که به‌کارنه‌هێنا؟! که ده‌یتوانی باکاری بێنێت؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: که دنیا هاتبێته گۆڕین، گه‌وره پله‌داره‌کانی سوپاکانیش گۆڕدراون. زۆربه‌ی پله‌داره‌کانی سه‌رباز، به‌شدارییه‌کی کارگه‌ر و به‌ربڵاویان له ره‌وشی ئابوری‌دا هه‌یه، ئه‌وان ته‌نیا موچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت و یانیش وابه‌سته‌ی سه‌رکۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران نه‌بون، به‌ڵکوم خاوه‌نی فیرما، زه‌وی و زار، کۆشک و بینا، به‌شدار و هاوبه‌ش له پرۆژه جیاوازه‌کانی ئابوریدان. ئه‌وان بۆیه ئاماده نه‌بون له‌ته‌ک که‌سێکدا که میلله‌ت داوای ده‌رکردن، هێنانهخوارهو و دادگای کردنی ده‌که‌ن، خۆیان ئالوده‌ی به‌ره‌و نابوت بون به‌رن. پله‌دارانی سوپا و پۆلیسیش ، وه‌ک مرۆڤ، که زانیان کار له‌کار ترازاوه، ئینجا ناچاربون، بۆ رزگارکردنی سه‌ری خۆیان و ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ته‌کانیان، رێگای هێمن و ئارام و دور له توندوتیژی بگرنه به‌ر، هه‌تا به‌ر نه‌فره‌تی تۆڵه، هه‌ڵهاتن و کوشتن نه‌بنه‌وه. هه‌تا وه‌ک داوێن‌پاک و دڵسۆز به میلله‌ت، به هه‌مان سه‌روه‌ت و سامان و پله‌وپایه و که‌سایه‌تییه‌وه، بمێننه‌وه. ده‌شێ که هه‌مان دیارده‌یش له کوردستاندا هه‌ست پێ بکه‌یت. ئه‌وه‌تا زۆرێک له به‌رپرسانی حکومی، سه‌ربازی و ئه‌منی و... نه‌ک هه‌ر موچه‌خۆری ده‌وڵه‌تن، به‌ڵکوم خاوه‌ن کار، فیرما، پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح، سه‌رمایه‌یه‌کی خه‌یاڵین... ئیدی مرۆڤ له حاڵه‌تێکی وادا، ده‌که‌وێته بیری رزگارکردنی خۆی و ماڵ ومنداڵ و ئینجا سه‌روه‌ته‌که‌ی. که مه‌ترسی نێزیک ده‌بێته‌وه، ژیان شیرین‌تر ده‌نوێنێت! حه‌زی مانه‌وه له ژیاندا و تێدا نه‌چونی سه‌روماڵی، وای لێده‌کات که میتۆدی سازش و رێکه‌وتن و مانه‌وه له ژیاندا بگرێته‌به‌ر. سا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که ته‌نیا گۆڕینی سه‌رۆکێک بێت و ئه‌وان ده‌مێننه‌وه، با بگۆڕدرێت!
سه‌رباز و پۆلیسه‌کانی تونس و میسریش که ترسی موچهبڕینیان نه‌بو، ـ وه‌ک کن خۆمان وابه‌سته و موچه‌خۆری پارتێک نین ـ و هینی ده‌وڵه‌تێکی سه‌قامگیرن، نه باکیان له موچه بڕین و نه چاوه‌ڕێی وه‌ها بهرپهرچدانهوهیهکیشیان له ده‌سه‌ڵات ده‌کرد، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر میلله‌ت نه‌ده‌نه به‌ر گوله، له کاره‌کانیان دهردکرێن و نانیان ده‌بڕدرێت!
سه‌رده‌میش زۆر گۆڕدراوه. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و دیکتاتۆره کلاسیکی و له ژیاری مۆدێرن بێبهشانه له‌وه‌دایه که ئه‌وان بێئاگاـ یانیش گۆڕانه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نابینن! ـ له گۆڕانه خێراکانی زانستی، ئینته‌رنێت، فێسبوک، نوکهکانی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی! وروگێژی ئه‌و ـ بهنگسیستهم ـ ه ن که ساڵه‌های ساڵه ده‌یکێشن و خۆیانیان پێ راهێناوه. ئه‌مڕۆکه ئیدی زۆر ئاسته‌مه که سیسته‌مێکی برۆتاڵ و تاکڕه‌و بیت، له کاتێکدا که خه‌ڵکی له هه‌مو شتێک به‌رخوردان بن و بزانن!
دیکتاتۆر و تاکڕه‌وه کلاسیکیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار، وه‌ک قیسهرکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بیرده‌که‌نه‌وه، که ده‌ڵێن: گه‌ل چییه؟، من گه‌لم! به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی شه‌پۆلی هه‌رده‌م به‌ره‌و پێشکه‌تن و گۆڕینهکانهوه په‌لوپۆ ده‌کوتن... که بێ‌شک پاش ماندوبون و پرزه لێبڕین، تێداچونه!
(*) Bumerang ، به ئه‌ڵمانی!