به‌شداربویه‌کی هێرشه‌که‌ی سه‌رای ئازادی: پاش کۆبونه‌وه‌یه‌ك له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هێرشه‌که‌مان ئه‌نجامدا
Sunday, March 13, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
یه‌کێک له به‌شداربوه‌کانی هێرشه‌که‌ی سه‌رای ئازادی سلێمانی ئاشکرای ده‌کات، به به‌شداری لیوایه‌کی پاراستنی کێڵگه نه‌وتییه‌کان و دو سرییه‌ی به‌رپرسێکی یه‌کێتی هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی)، یه‌کێک له چه‌کداره به‌شداربوه‌کانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر مانگرتوانی سه‌رای ئازادی رایگه‌یاند: هێزه‌که‌مان سه‌ر به لیوای پاراستنی کێڵگه‌کانی غاز و نه‌وته و له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهکانین، سه‌عات 12ی شه‌و به‌رپرسی هێزه‌که‌مان كه ناوی مامۆستا که‌ماله، چو بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه‌کان نه‌مانزانی له‌گه‌ڵ كێدا له مه‌كته‌ب سیاسی كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه.
باسی له‌وه‌شکرد، که "دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌عات 01:30 خوله‌کی شه‌و ره‌وانه‌ی بینای قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی کراین و له‌وێ ئۆتۆمبێلی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان ئاماده‌کرابو بۆمان و پاشان چه‌که‌کانیان لێسه‌ندین و داریان پێداین.
ئه‌و چه‌کداره به‌شداربوه که له ترسی لێپرسینه‌وه ناوه‌که‌ی ئاشکرانه‌کرد، وتیشی: دواتر دو سریه‌ی تر له‌گه‌ڵ فه‌وجێکی سه‌ربازی که موقه‌ده‌م موختار لێپرسراوی بوه، تێکه‌ڵ کراوین و ده‌مامکیان پێداوین و دواتر له سه‌عات (2 بۆ 3)ی شه‌وی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و که‌سانه هێرشه‌که‌مان ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوێند دراین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ک نه‌که‌ین، پێشمه‌رگه‌کانیش وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ناخه‌وه ناڕازی بون، به‌ڵام له‌ترسی ژیانمان و به ناچاری و به‌زۆر کاره‌که‌مان پێ ئه‌نجامدرا.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|