(سبه‌ی):
له درێژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییانه‌ی كه چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و تێیدا داوای چاكسازی سیاسی و باشكردنی گوزه‌رانی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كرێت، بڕیاره سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) له شارۆچكه (سیروان)ی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری رێكبخرێت.
سبه‌ینێ خۆپیشاندان و ناره‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان كه له 17ی شوباته‌وه ده‌ستیپێكردوه، پێده‌نێته 20 هه‌مین رۆژو تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشه‌وه رێ و شوێنی توندی ئه‌منی له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری سڤیلدا ده‌گیرێته‌به‌ر و به لێدان و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستگیركردن، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ته‌وژمی خۆپیشاندانه‌كان بێنن.