(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ (دوشه‌ممه) له‌قه‌زای كۆیه خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجامدرا و له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش هێرش كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و 14 خۆپیشانده‌ر ده‌سگیركران، به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئازاردراون، سكاڵای یاساییان له‌د ی ئاسایش تۆمار كردوه.
فاخیر قوربانی یه‌كێك له‌به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ به (سبه‌ی) راگه‌یاند: من وه‌ك هاوڵاتیه‌ك به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌م كرد كه هه‌مو دروشمه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه هێزێكی زۆری ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو هێرشیان كرده سه‌رمان و 14 كه‌سیان ده‌سگیركرد و هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین هاوڵاتی به‌لێدان و په‌لاماردان كه له نێوانیاندا مامۆستایه‌كی ئاینی هێرشی كرایه سه‌ر.
ئه‌و هاوڵاتییه وتیشی: دوای چه‌ند سه‌عاتێك لهمانهوهمان له‌باره‌گای هێزه‌كانی ئاسایش، به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراین، ئێمه‌ش له‌دژی ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌رمان كرا، داوای یاسایمان له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئاسایش تۆمار كردوه.
مامۆستا جێگر ساڵح مامۆستای ئاینی یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی هێرش كرایه سه‌ری و ئازاردراوه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایش هێرشیان كرده سه‌رم و بهقۆنداغه تفه‌نگ و شه‌ق لێیان دام و ئازارێكی زۆریان دام، دواتر له‌ژێر فشاری هاوڵاتیان ئازادیان كردم، من سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان ده‌ناسم و له‌دادگای كۆیه داوای یاساییم له‌سه‌ر تۆمار كردون.
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی شاری كۆیه‌دا ده‌ستگیر كرابون:
1ـ ده‌رباز كه‌یفی.
2ـ شێركۆ عوسمان.
3ـ فاخیر حه‌مه قوربانی.
4ـ میران ئه‌سوه‌د.
5ـ كارزان ئه‌سوه‌د.
6ـ سمكۆ چه‌تۆ.
7ـ هێمن ساڵح.
8ـ شكۆ سه‌رهه‌د.
9ـ حه‌یده‌ر به‌ژدار.
10ـ پشتیوان ره‌شید.
11ـ كۆسره‌ت مه‌حمود.
12ـ رێكان عومه‌ر.
13ـ بڕیار فه‌تحوڵا.
14ـ به‌هرام محه‌مه‌د.