(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌یادی راپه‌ڕینی قه‌زای كۆیه، به‌بڕیاری حیزب سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و خوێندگاكانی شاره‌كه ئاگادار كرانه‌وه كه سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه) 9/3/2011 لهكۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی ئاماده‌بن.
په‌یامنێرمان له كۆیه پێی راگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ (سێشهمه) له‌لایه‌ن كۆمیته‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و خوێندگاكان كراوه‌ته‌وه كه له‌ئاهه‌نگی یادی راپه‌ڕینی كۆیه ئاماده‌بن كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ژماره‌یه‌ك پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری قه‌زای كۆیه به (سبه‌ی)ان راگه‌یاند: سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه) رێوڕه‌سمی یادی راپه‌ڕین له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌قه‌زای كۆیه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێن كه زۆربه‌ی دانیشتوانی كۆیه ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاگاداری ئێمه‌یان كردوتهوه كه سبه‌ینێ له‌كۆمیته‌ی یه‌كێتی ئاماده‌بین و به‌ئاڵای سه‌وزه‌وه به‌شداری بكه‌ین.