سلێمانی: یادی 8ی مارس له مه‌یدانی ئازادی كرایه‌وه
Monday, March 14, 2011 |
|
|
(سبه‌ی)
ئه‌مرۆ له‌یادی 8مارس دا زیاتر (300) ژن له پاركی دایكه‌وه به‌رێكه‌وتن بۆ مه‌یدانی ئازادی گروپێكیان به‌ناوه‌ی (كوا وه‌ڵام) دروست كردوه كه له ژماره‌یه‌ك رۆژنامه نوسان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی ژنان پێك هاتبون بۆ یادكردنه‌وه رۆژی ژنان و پشتیوانی له مه‌یدانی ئازادی به به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته و دروشم هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی.
ره‌زیه فه‌تاح ئه‌ندامی گروپی (كوا وه‌ڵام) به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه هاتوین تاوه‌كو پشتیوانی خۆمان وه‌ك ئافره‌تان بۆ مه‌یدانی ئازادی دوپات بكه‌ینه‌وه و به ده‌سه‌ڵاتیش بڵێین به‌سه به گوفتار باسی ژن، بیكه به‌كردار باسی ژن.
وتیشی: داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین سنورێك بۆ توندوتیژی دژی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان دابنێت.
هه‌رئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ئازادی له شاری سلێمانی به سه‌دان ئافره‌ت ئاماده‌بون و ژماره‌یه‌كی زۆریان له سه‌كۆی ئازادی وتاریان پێشكه‌ش كرد‌و داوایان له ئافره‌تان كرد رۆژنانه شان به‌شانی پیاوان له مه‌یدانی ئازادی به‌شداربن له خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا.
ئاكام ئه‌بوبه‌كر
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|