* لـه كـۆی (40) وه‌زیـر ته‌نهـا (22) وه‌زیـر ئیمـزایان كـرده‌وه
2ملیـار‌و 122 مـلـیـۆن‌و 110 هـه‌زار دینـار بــۆ قــه‌ره‌بـووكــردنـه‌وه‌ی كـوه‌یت تـه‌رخـــــانـكـــراوه
به گوێره‌ی ده‌قی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2008ی حكومه‌تی فیدراڵی كه كۆپییه‌كی ده‌ست رۆژنامه كه‌وتووه، تیایدا به وردی دانانی بودجه‌ی حكومه‌تی عێراقی‌و هه‌رێمه‌كانی دیاریكردووه، جگه له ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك یاسای زۆر گرنگ كه په‌یوه‌ستن به ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه، بودجه‌ی خه‌رجی عێراقی فیدراڵی ساڵی 2008 بریتییه له زیاتر له (58.110.946.974) په‌نجاو هه‌شت ترلیۆن‌و سه‌دو ده ملیار‌و 946 ملیۆن‌و 974 هه‌زار دینار، داهاتی گشتیی عێراقیش بریتییه له (50.775.081.191) په‌نجا تریلیۆن‌و حه‌وت سه‌دو حه‌فتاو پێنج ملیار‌و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن‌و 191 هه‌زار، به‌وه‌ش بودجه‌ی عێراق زیاتر له (7) تریلیۆن كورتیهێناوه.
له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2008یش كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ ده‌ركراوه كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ی داواده‌كات كه رێژه‌ی هێزه‌كانی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانیش گرنگی پێدراوه، داواده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه وردبینی له داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی ناوبودجه‌ی ساڵی2008 عێراق وه‌ك له خشته‌ی ژماره (1)دا هاتووه بإێكی زۆر پاره بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جه‌نگ بۆ حكومه‌تی كوه‌یت ته‌رخانكراوه كه بریتییه له 2122 ملیار‌و 110 ملیۆن دینار.
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2008 كه ئیمزای د. سه‌فادین محه‌مه‌د سافی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ره‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به‌رزكراوه‌ته‌وه، 20 ماده‌ی جۆراوجۆر‌و گرنگ له‌خۆده‌گرێت.
پرۆژه‌یاساكه له كۆی40 وه‌زیر ته‌نها 22 وه‌زیر ئیمزایانكردووه، له بإگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی یه‌كدا هاتووه كه داهاتی گشتیی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2008 به (50.775.081.191) په‌نجا تریلیۆن‌و 775 ملیار‌و 81 ملیۆن‌و 191 هه‌زار، له خشته‌یه‌كدا به وردی رونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و داهاته له چییه‌وه هاتووه‌و كه (5.552.870.422) دیناری باج‌و (20.592) ملیار دینار موساهه‌مه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، داهاتی نه‌وت‌و داهاته‌كانی دیكه (45.218.840494) تریلیۆن دینار‌و فرۆشتنی كه‌لوپه‌له نادراوییه‌كان (4105.685) ملیۆن دینار كه به گشتیی ده‌كاته (50.775.081.191)تریلیۆن دینار.
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی وه‌ك له به‌ندی دووی ماده‌ی (2)دا هاتووه، خه‌رجییه‌كانی عێراق بریتییه له (58.110.946.974) په‌نجاوهه‌شت تریلیۆن‌و سه‌دو ده ملیار‌و نۆسه‌دو چل‌و شه‌ش ملیۆن‌و نۆسه‌دو حه‌فتاو چوار هه‌زار دینار، به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌ك به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌شكراوه، له‌و خه‌رجییانه‌ش بإی (15.860.821.645) پانزه تریلیۆن‌و هه‌شت سه‌دو شه‌ست ملیار‌و هه‌شت سه‌دو بیست‌ویه‌ك ملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو چل‌وپێنج هه‌زار دینار بۆ پرۆژه سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان‌و (42.250.125.329) چل‌و دوو تریلیۆن‌و دووسه‌دو په‌نجا ملیار‌و سه‌دو بیست‌و پێنج ملیۆن‌و سێ سه‌دو بیست‌و نۆ هه‌زار دینار بۆ خه‌رجی كارپێكردن ته‌رخانكراوه، له به‌شی دووه‌می ماده‌ی (2)دا كه ته‌رخانكراوه بۆ كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2008، تێیدا هاتووه كه كورتهێنانی بوجه‌ی عێراق بریتییه له زیاتر له 7 حه‌وت تریلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش له ره‌سیدی ماوه (وه‌فر) ساڵی 2007 پإ ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له بودجه‌ی ساڵی 2008ی حكومه‌تی عێراق له فه‌سڵی (سێ)دا، له‌ژێر ناونیشانی (التخصیصات الاچافیه) چه‌ند بودجه‌یه‌ك ته‌رخانكراوه، له‌وانه ته‌رخانكردنی (150.000.000) ملیار دینار بۆ حاڵه‌تی ته‌واری (گواری)و له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی (40) ملیار دینار بۆ گه‌شه‌پێدان‌و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگاكان، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1-به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه.
-2بێبه‌شبوون، لێره‌شدا وه‌زاره‌تی پلاندانان، پێوه‌رێك بۆ بێبه‌شبوون دیاری ده‌كات، به مه‌رجێك ره‌چاوی ژماره‌ی دانیشتووان بكرێت.
له بڕگه‌ی یه‌كی ماده‌ی شانزه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2008دا بإیارێكی تێدایه كه ره‌نگه به مه‌به‌ستی هاندانی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرابێت بۆ ئه‌وه‌ی راژه‌ی خۆیان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بگوێزنه‌وه، له بإیاره‌كه‌دا هاتووه كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی ماوه‌ی دوو ساڵ نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه دابینده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه بپچڕێت‌و دوای دوو ساڵه‌كه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سوود له‌و بإیاره وه‌ربگرێت بۆ سووككردنی ئه‌و قورساییه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباریی دارایی ئێستا ئه‌و بإیاره له كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2008 بریتییه له بإگه‌ی یه‌كی ماده‌ی (18) كه تێیدا باس له دیاریكردنی رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، تێیدا خه‌رجی حاكمییه دیاریكراوه كه بریتییه له (5.799.457.000) پێنج تریلیۆن‌و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌دونۆ ملیار‌و چوار سه‌دو په‌نجاوحه‌وت ملیۆن دینار، له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت: نابێت به‌بێ راوێژكردن‌و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكاری ئه‌و بإه پاره‌یه بكرێت، له بإگه‌ی دووه‌می ماده‌ی هه‌ژده‌دا هاتووه ده‌ڵێت: هه‌ر زیادو كه‌مییه‌ك له كۆی خه‌رجی گشتیی فیدراڵیدا بكرێت به كه‌م یان به زیاد، له به‌رامبه‌ردا كار له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، له بإگه‌ی چواره‌می هه‌مان ماده‌شدا باس له بودجه‌ی پاسه‌وانانی هه‌رێم كراوه بۆ ساڵی 2008 تێیدا ده‌ڵێت: بودجه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم كاتێك ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه بإی هێزی پاسه‌وانانی هه‌رێم‌و خه‌رجییه‌كانی له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2008 دیاری بكرێت.
بێگومان ئه‌م بڕگه‌یه یه‌كێكه له‌و بڕگانه‌ی كه ناكۆكییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، به وته‌ی ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زیری دارایی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌رێم، 190 هه‌زار (پێشمه‌رگه) پاسه‌وانی سنوور له كوردستاندا هه‌یه‌و پێویسته بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی سیاسیی بدرێت كه (6.087.499.356) شه‌ش تریلیۆن‌و هه‌شتاو حه‌وت ملیار‌و چوار سه‌دو نه‌وه‌دو نۆ ملیۆن‌و سێ سه‌دو په‌نجاو شه‌ش هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند له گفتوگۆكانی به‌غدادا به وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمیان راگه‌یاندوه كه ده‌بێت ژماره‌ی پاسه‌وانانی سنووری هه‌رێم بكرێت به 90 هه‌زار .
یه‌كێك له‌و مادانه‌ی له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2008دا هاتووه مه‌سه‌له‌ی داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له ماده‌ی نۆزده بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه كه دیوانی چاودێریی فیدراڵی به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و داهاته‌ی له هه‌رێمی كوردستانی كۆده‌كه‌نه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم مانگانه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌كات.
له بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان ماده‌دا هاتووه، له ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا ده‌ستكاری كراوه وشه‌ی (علی) كراوه به (بین اقلیم) كوردستان، ده‌ڵێت ئه‌و پارانه‌ی (مستحقات) له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004-2007و ساڵانی دواتریش، دوای وردبینی كردن له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییه‌وه‌و به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌م بإگه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات له ساڵی 2004دا حكومه‌تی هه‌رێم مه‌سه‌له‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێمیش متمانه‌یان به‌و داتا‌و ئامار‌و داهاته نییه كه حكومه‌ت خستویه‌تیه‌إوو.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی (19)دا هاتووه ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی دارایی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی كه هه‌رێمه‌كان یان پارێزگاكان به كۆمپانیاكانی تۆإی مۆبایل ده‌گه‌یه‌نن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێگر بن له به‌كارهێنانی ئاسمانی ناوچه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی مۆڵه‌تی كاركردنی پێداون، ئه‌و زیانانه له كاتی ته‌مویل كردن‌و ئه‌و داهاته‌ی له كاركردنی تۆإی مۆبایله‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌و هه‌رێمانه یان پارێزگایانه ده‌بإدرێت.
بودجه‌ی ساڵی 2008ی عێراق، كۆمه‌ڵێك ورده‌كاریی زۆری ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی ته‌رخانكردنی بودجه بۆ كه‌رته جیاوازه‌كان تێدایه‌و هه‌ر كه‌رتێك به جیا بودجه‌یه‌كی باشی بۆ ته‌رخانكراوه، وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با (1.666.874.860) كه 1666 ملیار‌و 874 ملیۆن‌و 860 هه‌زار، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 159 ملیار‌و 296 ملیۆن‌و 960 هه‌زار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن 436 ملیار‌و 39 ملیۆن‌و 995 هه‌زار، پیشه‌سازی‌و كانزا 427 ملیار‌و 584 ملیۆن‌و 490 هه‌زار، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تی عێراق بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ كاره‌با ته‌رخانكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی ته‌رخانیكردووه رێژه‌یه‌كی كه‌مه.
ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2008 عێراقی فیدراڵ‌دا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر خه‌رجی سیادیه، كه بریتییه له 14 تریلیۆن‌و 236 ملیار‌و 756 ملیۆن‌و 466 هه‌زار دینار‌و له‌و بودجه‌یه‌ش 2 تریلیۆن‌و122 ملیار‌و 11 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی جه‌نگی كوه‌یت ته‌رخانكراوه كه ده‌درێته‌وه به حكومه‌تی كوه‌یت، له‌گه‌ڵ 128ملیار‌و 592 ملیۆن‌و 128 هه‌زار بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و 17 ملیار‌و 800 ملیۆن بۆ كرێی وردبینی پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، 6 تریلیۆن‌و 087ملیار‌و 499 ملیۆن‌و 356 هه‌زار دینار بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری.