سه‌ركه‌وت له‌تیف
دوێنێ شه‌و هه‌وڵمدا به‌ته‌واوی گوێ له وته‌كانی بارزانی بگرم، كه له یادی ئازادكردنی شاره‌كه ئاڕاسته‌ی ئاهه‌نگگێرانی شاری هه‌ولێری كرد. سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌كانمان له بهحیزیكردن و بگره تۆخكردنه‌وه‌ی كلتوری حیزباندنی بۆنه نیشتیمانی و شارییه‌كان، ده‌بێت ههڵوهستیهك له‌سه‌ر وته‌كانی بارزانی و ئاماده‌بونی ئه‌وان له‌وشوێنه كه ته‌نیا بۆ پیاوه‌كانی حیزب رێكخرابو، بكه‌ین.
دو وێنه
وێنه‌ی یه‌كه‌م؛ بریتیه له خۆنیشاندان و نیگه‌رانیه‌كانی شه‌قام و پرسه‌گرتن بۆ شه‌هیده‌كانی 17ی شوبات كه ماوه‌ی 24 رۆژه له گۆڕه‌پانی ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه. مرۆڤه‌كانی ئێره یان به ئاڵای كوردستانه‌وه یان به دروشمی جیاجیا و كه له‌سه‌ر چه‌ند په‌ره‌یه‌كی بچوك نوسراوه ته‌عبیر له راوبۆچونی خۆیان ده‌كه‌ن، لێره مایكێك هه‌یه بۆ هه‌موان، لێره گه‌ل و خۆنیشانده‌ر بڕیارده‌دات كێ قسه‌بكات و كێ نه‌یكات، لێره گه‌ل ته‌نیا گوێناگرێت، به‌ڵكو قسه‌ش ده‌كات، لێره په‌یامێك له ئارادانیه له سه‌رۆكه‌وه بۆ حه‌شامه‌ت، به‌ڵكو لێره گه‌ل په‌یام ئاڕاسته‌ده‌كات.
لێره به ئیمكانیه‌تی مادی زۆر كه‌م و به متمانه‌ی زۆره‌وه ته‌نیا مایكێك هه‌یه بۆ قسه‌كردن، لێره ته‌نیا چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆی به‌سه‌رشانی هاوڕێكانیانه‌وه گه‌ر بتوانن وێنه‌یه‌ك یان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بۆ بگیرێت. لێره هه‌ر ئه‌وه‌ی كه وتار ده‌دات و قسان ده‌كات پاش كه‌مێكی تر ده‌بێته گوێگر، لێره هاونیشتیمانیان به نیگه‌رانی و توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، هه‌ر لێره‌وه مێژو به‌مانا هیگڵیهكهی ده‌نوسرێته‌وه.
وێنه‌ی دوه‌م؛ ئاهه‌نگ و شایلۆغانهكهی گۆڕه‌پانی نیشتیمانه له هه‌ولێر. لێره ئاهه‌نگگێران بێده‌ربه‌س له خوێنی هاونیشتیمانانیان له سلێمانی، به ئاڵای حیزب و وێنه‌ی سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه هاواریانده‌كرد. لێره مایكێك هه‌یه كه مایكی ده‌سه‌ڵاته و ته‌نیا بۆ پیاهه‌ڵدان به ده‌سه‌ڵات ته‌رخانه، لێره حیزب و به‌رپرسه‌كانی بڕیار ده‌دات كێ قسه‌بكات و كێ نه‌یكات، لێره گه‌ل هه‌روه‌ك هه‌میشه ته‌نیا گوێده‌گرێت گرنگیش نیه تێده‌گات یان نا! لێره وه‌ك هه‌میشه سه‌رۆك ئاماده‌یه و په‌یامیش بۆ ئاهه‌نگگێران هه‌یه.
لێره به ئیمكانیه‌تی زۆر و پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌وه به چه‌ندان مایك و سپیكه‌ر له سه‌رجه‌م كوچه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه بونی هه‌بو، لێره جگه‌له په‌خشی راسته‌وخۆ و بونی ده‌یان كڕن و بڵندگۆی جیاجیا بۆ وێنه‌گرتن ئه‌مجاره فڕۆكه‌ش به‌شدار بو له وێنه‌گرتنه‌كان. لێره قسه‌كه‌ر هه‌ر قسان ده‌كات و هه‌رگیز گوێناگرێت، بگره لێره مایك به‌سه‌ر گردێكه‌وه دور له خه‌ڵك قسه‌ده‌كات و مۆڵه‌تیش له‌كه‌س وه‌رناگرێت كه قسه‌ده‌كات، لێره ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ له‌م مایكانهوه ده‌دوێن، لێره پیاوانی حیزب نه چاوه‌ڕوانی بڕیاری كه‌سێكن و نه‌خۆیان په‌یامێكیان هه‌یه، لێره جگه له غه‌وغا هیچ شتێك گوزهرناكات.
ئێستا با بپرسین سه‌رۆك بۆ ده‌چیته ئه‌م ئاهه‌نگه؟ سه‌رۆك ده‌بو له‌م ئاهه‌نگه قسه‌بكات یان سه‌ردانی ماڵ به‌ماڵی شه‌هیده‌كانی روداوه‌كانی ئه‌مدواییه بكات؟ ئاخر له وڵاتێكدا كه بڕیاره ناوی بنێین (ئه‌زمونی دیموكراسی كوردی) سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگ ده‌كات یان هاوخه‌می پرسه‌گێڕان و گوێبیستی هاونیشتیمانییه نیگه‌رانه‌كان ده‌بێت؟ له وڵاتێك سه‌رۆك داواكاری خۆنیشانده‌رانی ئازادیخواز و مه‌ده‌نی نابینێت و نابیستێت به كه‌مینه ناویان ده‌بات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵی هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه كه گوایه ئه‌م خۆنیشاندهرانه (ئه‌م ئه‌زمونه) تێكده‌ده‌ن، جه‌نابی سه‌رۆك و ئاههنگگێڕهكانی گۆڕه‌پانی نیشتیمان ده‌یپارێزن؟! بۆیه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن كه دیسانه‌وه سه‌رۆك تێناگات؟ ده‌بێت لێره‌وه بڵێن ئیدی سه‌رۆك قسه و به‌ڵێنمان ناوێت، وه‌ره و تاوێك گوێمانلێبگره، ئیدی ئێمه قسه و پهیامهكتهمان له‌به‌ره، تۆش وه‌ره بزانه ئێمه چی ده‌ڵێین. له وڵاتێكدا گه‌ر بڕیار بێت (دیموكراسی بێت) سه‌رۆك له خۆنیشانده‌ران و داواكاریه‌كانیان هه‌ڵنایه‌ت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواكاریه‌ك له‌لایه‌نێكی نه‌یار یان ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه بێت، ئه‌وه بن عه‌لی و موباره‌ك و قه‌زافی بون كه له خۆنیشانده‌ران هه‌ڵهاتن و تۆمه‌تی جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا به‌خشینه‌وه.
ئێستا به‌بیرت دێنینه‌وه سه‌رۆك كه كورد ده‌مێكه وتیه‌تی: "دوژمنم ئه‌وه‌یه پێمدهكهنێنێت، دۆستم ئه‌وه‌یه ده‌مگریه‌نێت" بۆیه تۆش پێمه‌كه‌نه به‌ده‌م ئاهه‌نگێڕانه‌وه، وه‌ره له‌گه‌ڵ دایكی گه‌رمیان بگری، وه‌ره پرسه بۆ رێژوان بگره، ده‌ستێك به‌سه‌ر ئه‌نه‌سی ههتیوخراوی ده‌ستی پیاوانی حیزب بێنه، بڕۆ له گه‌رمیانی هه‌میشه ره‌شپۆش تۆش رهشبپۆشه، پرسه‌ش بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه دابنێ كه پیاوه‌كانی حیزبه‌كه‌ت كوێرانه ئه‌ویشیان شه‌هید كرد، وه‌ره پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌ینه بۆ خوێنی به ناحه‌ق رژاوی هاونیشتیمانانمان، چیدی پێمه‌كه‌نه سه‌رۆك، وه‌ره له‌گه‌ڵمان بگری، پێمه‌كه‌نه!