(سبه‌ی):
ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی چین و توێژه جیاوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌رفراوانتر ده‌بێت و ئه‌مڕۆش بۆ جاری دوه‌م خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رو له‌سه‌رای ئازادی ده‌که‌ن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) هه‌رسێ نوسه‌رو رۆشنبیری ناسراوی کورد به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح و رێبین هه‌ردی بۆ پشتگیری کردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خوێندکاران، رو له زانکۆی سلێمانی ده‌که‌ن.
له هه‌مانکاتدا پاش کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خوێندکاران و پێشکه‌شکردنی چه‌ند وتارێک، هه‌رسێ نوسه‌رو رۆشنبیر له‌گه‌ڵ خوێندکاراندا رو له سه‌رای ئازادی ده‌که‌ن و پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی کوردستان دوپات ده‌که‌نه‌وه.
دوێنێش سه‌دان خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بۆ پشتگیری کردنی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان و خۆپیشانده‌ران رویان له سه‌رای ئازادی کرد.
جێی ئاماژه‌یه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ (سێشه‌ممه) به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح بۆ پشتگیری کردنی خۆپیشانده‌ران گه‌ڕانه‌وه سلێمانی و پاشان رویان له سه‌رای ئازادی کرد‌و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به گه‌رمی پشێوازی کران.
فۆتۆ: زمناكۆ ئیسماعیل