ناوه‌ند‌و بودجه‌ی‌ هه‌رێم
ته‌نگژه‌‌و قه‌یران
 پارله‌مان ‌و بوودجه‌ ‌و حكومه‌ت




Monday, February 11, 2008
 

ئارێز عه‌بدوڵڵا

ئه‌ركێكی‌ سه‌ره‌كی‌ پارله‌مان گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ ‌و په‌سه‌ندكردنیه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا ئێمه‌ له‌ پارله‌مان نه‌مان توانیوه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین.

 ئایا كێ له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ به‌رپرسیاره‌ حكومه‌ت یان، پارله‌مان؟ بێگومان، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ حكومه‌تیش بێت هه‌ر پارله‌مان به‌پرسیاره‌، چونكه‌ پارله‌مان متمانه‌ی به‌ حكومه‌ت داوه‌ پارله‌مانیش ده‌توانێت به‌ناوی گه‌له‌وه‌ ئه‌و متمانه‌یه‌ی لێبسه‌نێته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌ پارله‌مان نه‌بێت ‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ‌و مه‌به‌ستیشی نه‌بێت بودجه‌كه‌ بنێرێته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی پارله‌مان، دیاره‌ ئه‌و كاره‌ ناكات!... (كه‌ باسی پارله‌مان ده‌كه‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی سیستمی سیاسی ‌و ده‌سه‌لاَتداری كوردستان، ده‌نا ره‌نگه‌ پارله‌مان له‌م پێكهاته‌یه‌ و له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا كه‌مترین ئۆبالی له‌ ئه‌ستۆ بێت). 

پار له‌مانگی حه‌وت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ پارله‌مان ‌و كه‌ هاتیش نه‌ده‌كرا هێچ ده‌ستكارییه‌كی بكرێت، چونكه‌ پتر له‌ نیوه‌ی ساڵه‌كه‌ كار له‌سه‌ر داهات كرابوو، بۆ پێنج مانگه‌كه‌ی تریش هه‌موو شتێك بڕابووه‌وه‌. بۆیه‌، ره‌نگه‌ ئێمه‌ ته‌نها شاهێدی نا ڕاست بووبین، به‌ڵام، هه‌ر هاتنی باشتر بوو له‌ نه‌هاتنی به‌ تایبه‌ت كه‌  چه‌ند راسپارده‌یه‌ك له‌ پارله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌ت كران، یه‌كێك له‌و راسپاردانه‌ بریتی بوو له‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی (2008) له‌ كاتی خۆیدا بنێردرێته‌ پارله‌مان ‌و په‌سه‌ند بكرێت. كه‌چی، ئه‌وه‌ مانگی (12)ه‌ش هات ‌و بودجه‌ تارمایشی دیار نییه‌...! ئایا ده‌بێت هه‌ڵوێستی پارله‌مان چی بێت؟

ئه‌ركێكی حكومه‌تیش خه‌مڵاندنی بودجه‌ ‌و هاوسه‌نگ كردنی خه‌رجی ‌و داهاته‌كانی ولاَته‌ به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت پار حكومه‌ت ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد و پێ ناچێت ئه‌م سالیش لانی كه‌م له‌ كاتی خۆیدا بیكات.

 ئایا به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت چییه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێناكات ‌و كۆسپیش ده‌خاته‌ به‌رده‌م پارله‌مان له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا؟!... پارله‌مان ‌و حكومه‌ت دوو ده‌زگای نیشتمانیی هه‌ره‌ گرنگن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ من پێم وایه‌ به‌ نه‌ ناردن ‌و په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌ ره‌وایه‌تی یاساییان ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌‌وه‌ ئه‌و بایه‌خه‌ گه‌وره‌یه‌شیان نامێنێت كه‌ له‌ پێناویا دامه‌زراون؟
زۆر جار باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆچی سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر حكومه‌ت؟... من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی گومان ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌ت ته‌نها حكومه‌ت خۆیه‌تی، چونكه‌ ئاشكرا نه‌كردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان ‌و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی كابانی ‌و ماڵداریی ‌و دڵسۆزیشی تیادا بكرێت هێشتا هێز نییه‌ ته‌می گومانی له‌سه‌ر بڕه‌وێته‌وه‌.

 كه‌واته‌ بۆچی حكومه‌ت خۆی له‌ ئاشكراكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌دزێته‌وه‌ ‌و له‌به‌رامبه‌ر به‌غداشدا گرفت بۆ خۆی دروستده‌كات؟!... له‌م دونیایه‌دا وڵات نییه‌ به‌ بێ پلان ‌و بێ بودجه‌ی ساڵانه‌ كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت كه‌چی، لێره‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر كارده‌كه‌ین، من نازانم ئه‌و شێوازه‌ كاركردنه‌ی حكومه‌تی ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كامه‌ تیۆر ‌و له‌سه‌ر رێبازی چ قوتابخانه‌یه‌كی كارگێڕیی ‌و ئابوورییه‌؟
وا به‌ره‌و كۆتایی ساڵی (2007)‌و سه‌ره‌تای (2008)ده‌چین ‌و بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌ش نه‌ دیاره‌ و نه‌ ده‌زانرێت كه‌ی حكومه‌ت به‌خۆی ده‌كه‌وێت ‌و به‌ده‌ستی روون ‌و ئاشكرا دێته‌ مه‌یدان...! خۆ ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌ش به‌ ده‌ردی سالاَنی پێشوو بچێت ده‌بێت به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ دیاری بكرێت ‌و پارله‌مانیش هه‌لوێستی راست ‌و دروستی خۆی بدات.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
حكومه‌ت چی‌ له‌ 17%یه‌ی‌ بودجه‌ ده‌كات؟!
یاسای بودجه‌ی گشتی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2008
پارله‌مان ‌و بوودجه‌ ‌و حكومه‌ت
ورده‌كــارییـه‌كــانـی‌ بـودجــه‌ی‌ ســاڵـی‌ 2008ی‌ عێــراق
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
ناعه‌داله‌تی‌ له‌ دابه‌شكردنی ‌بودجه‌دا
رووناكیی‌ بودجه‌!
بودجه‌ و خه‌ڵك
بۆ به‌راوردکردن:
ده‌غیله‌ی حزب لێره‌ و له‌وێ !
پۆستی مه‌عنه‌وی و بودجه‌ی ملیاری !
بۆ به‌راورد كردن: موچه ی پارله‌مانتاران ووه‌زیره‌کانی وڵاتی هۆڵاند

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ