كه‌لار؛ له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری ده‌مامكداره‌وه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گه‌نجانی ره‌شپۆش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
Saturday, March 19, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌را داوایكرد سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان جلی ره‌ش بپۆشن وه‌ك ماتهمینیهك بۆ شه‌هیدان و بریندارانی رۆژانی رابوردوی خۆپیشانده‌ران و بۆ پشتگیری له رهشپۆشهكانی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نجانی كه‌لار جلی ره‌شیان پۆشیوه‌و له‌لایه‌ن هێزێكی دهمامكداریشهوه هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجانه ده‌ستیپێكردوه.
په‌یامنێرمان له كه‌لاره‌وه پێی راگه‌یاندین: له هه‌ڵمه‌ته رهشبگیریهكهی هێزه دهمامكدارهكهدا چه‌ندین گه‌نج ده‌ستگیركراون و له ئێستاشدا هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه له ناو بازاڕی قه‌زاكه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه له دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر كه‌سێك جلی ره‌شی بپۆشیایه له كوردستان، له‌لایه‌ن حیزبی به عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرا. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|