(سبه‌ی):
پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك تاڵه‌بانی ناتوانێت له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان، به هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه كۆببێته‌وه‌و ئاشكراشیكرد كه"له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تیان به ده‌ست گه‌یشت له‌وباره‌یه‌وه، بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه".
قاسم ئه‌عره‌جی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ران و ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كان پێشمه‌رگه، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، چونكه هێزی پێشمه‌رگه پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستانی له ئه‌ستۆدایه‌و سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه.
وتیشی: به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌داو بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆیان ئه‌و هێزه به‌كاردێنن.
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: ده‌كرێت سه‌رۆك كۆمار به شێوه‌یه‌كی فه‌خری ئاماده‌ی ئاهه‌نگ و نمایشه سه‌ربازیه‌كان ببێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بكات و له‌كاتێكیشدا كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تیمان به ده‌ست گه‌یشت، بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ین بۆ لێپێچینه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) و (پیوکه‌ی میدیا)، دوێنێ (چوارشه‌ممه) تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و چه‌ند به‌شێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه.
له سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه تاڵه‌بانی وه‌ك "فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق" كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هاوکات سبه‌ی ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه ده‌خاته‌ڕو که ده‌توانری تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بانگهێشتکرێت بۆ په‌رله‌مان.
ده‌قی ههواڵهکای پیوکه‌ی میدیا...
فۆتۆ: پیوکه‌ی میدیا
عه‌لی ناجی