(سبه‌ی):
دوای (25)رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک، خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به خۆپیشاندان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کات.
له ئێستادا (سه‌عات 02:50 خوله‌ک) به به‌شداری سه‌دان که‌س له چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له سه‌رای ئازادی ده‌ستیپێکرد.
هاوکات بۆ پشتیوانی کردنی خه‌ڵکی سلێمانی، نزیکه‌ی 50 گه‌نجی شاری هه‌ولێر گه‌یشتونه‌ته سه‌رای ئازادی و پشتگیری له داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ش که له ترسی لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاماده نه‌بو ناوی بهێنرێت، بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئێمه کۆمه‌ڵێک گه‌نجی شاری هه‌ولێرین و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمان هاتوینه‌ته سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران بکه‌ین.
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵات هه‌مو هه‌وڵێکی خۆی چڕ کردوه‌ته‌وه بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و کپکردنی ده‌نگی ئازاد و رێگری له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
ماوه‌ی 25رۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له سه‌رای ئازادی به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان داوای جێبه‌جێکردنی داواکانیان ده‌که‌ن، که خۆی له ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له کاروباری خه‌ڵک و حکومه‌ت و به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بینێته‌وه، که ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردوه‌و ده‌یان که‌سیان کردوه‌ته قوربانی.