خورماڵ؛ خۆپیشاندانی پشتگیری له مه‌یدانی ئازادی سه‌را ده‌ستیپێكرد
Saturday, March 19, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كه‌ی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی سلێمانی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان له 17ی شوباته‌وه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له شارۆچكه‌ی خورماڵ، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری ده‌ستیپێكردوه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا جه‌ماوه‌ری خورماڵ، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌كانیان.
په‌یامنێرمان له ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین، له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه رێ و شوێنی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|