عه‌بدولقادر شادی
بناوانی ڕووداوه‌كه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ههشتاكانهوهو داگرتنی لادێكانی كوردستان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه دژایه‌تی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكردوه، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یانه‌ی لای خواره‌وه:
1. داوای سه‌رژمێریكردنی قوتابیان‌و خوێندكارانی پۆلی سێیهمو شه‌شه‌می ئاماده‌یی، وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره 7282/ی 22/2/1981 دا هاتووه.
2. چاودێری‌و موراقه‌به كردنی زانایانی ئاینی‌و مزگهوتو خوێندنگای ئیسلامی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كه، وه‌ك له‌به‌ڵگه‌ی ژماره 308 ی 4/2/1986 هاتووه.
3. گرتنی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و ئه‌زیه‌تدانیان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئهمنیو استخباراتیهكانی ناوچه‌كه‌وه به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك) له سێداره‌دانیان، به‌ڵگه‌ی ژماره 11. كورد قڕان ل25
4. گرتنی مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی هه‌ڵه‌بجه وگواستنه‌وه‌یان له شوێنی كار‌و ناوچه‌ی خۆیان بۆ جێگای دوورتر، وه‌ك له سه‌ر زۆر له‌مامۆستاو كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامیاندا.
5. هه‌روه‌ها دابهزاندنو گواستنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه له (216) گونده‌وه ته‌نها (18) گوندیان ماوه‌ته‌وه.
6. بڕیاری كوشتن‌و گرتن بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌تایبه‌ت برینداره‌كانی گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان، وه‌ك له‌به‌ڵگه نامه‌ی ژماره (2856) له‌به‌رواری 13/5/1987 دا هاتووه- تیایدا (17) كه‌سێك توشی گرتن‌و كوشتن‌و زینده به‌چاڵ كردن هاتوون.
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕووداوه‌كه:
ڕۆژانێك له هه‌ڵه‌بجه گشت دانیشتوانی شار‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بهخۆشیو دوور له‌هیچ جۆره گرفت‌و ناخۆشیه‌ك به‌سه‌ریان ده‌برد. له‌ناكاوێك دا مقۆمقۆیهك كه یه‌كێك بوو له‌كاره هه‌میشه‌ییه‌كانی ڕژێم خۆی كه‌وته ناو خه‌ڵكیه‌وه گوایه حكومه‌ت به‌نیازه هه‌ڵه‌بجه بگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر‌و ئێره‌ش بكاته مه‌یدانی شه‌ڕی عێراق – ئێران. هه‌رله‌م باره‌شه‌وه چه‌ند كارێك ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌سه‌لماند، وه‌ك هاتوچۆ كردنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كانی خۆیان له‌شه‌وداو گه‌یاندنی قواتی لیوای ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و توند‌و تۆڵكردنی ناوچه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی شار‌و گه‌ڕه‌كی سه‌رای هه‌ڵه‌بجه، چونكه گشت مهسئولهكانو ئهمنو ئیستخباراتهكانی حكومه‌ت له‌وێدا نیشته‌جێبوون. به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان‌و ماڵیان چه‌ندین شه‌و تهحهڕیو پشكنینیان ده‌كرد له‌ناو گه‌ڕه‌ك‌و ماڵهكانداو داوا له‌هێزه خه‌فیفه‌كان ده‌كرا كهجهردی خۆیان بكهنو هێزه‌كانیان توند‌و تۆڵ بكه‌نه‌وه. تاوه‌كو ئاگاداری گشت جوڵه‌و هاتوچۆكان بن.
ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌شه‌واندا داده‌خراو نوێژی خه‌وتنان نه‌ده‌كرا. ڕۆژانه چیرۆك‌و داستانی سه‌یر سه‌یر كه‌له شه‌ودا ڕوویانده‌دا ده‌گێڕانه‌وه.
تا ڕۆژ گه‌یشته سه‌ره‌تاكانی مانگی 5/1987 ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری ڕویدا‌و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڕه‌كی كانی عاشقانه‌وه ده‌ستی پێكردو پاشان كه‌ڕه‌گی كانی قوڵكهو دواتر گشت شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان‌و خورماڵ‌و ... هتد جێگاكانی تر هاتنه ڕیزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌وه.
حكومه‌ت به جهیشو جاشه‌وه شڵهژانو نه‌یانزانی وه‌زعه‌كه چۆن ده‌ڕوات به‌ڕێوه . قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان بڕی ، له هه‌ر كوێیه‌ك جه‌ماوه‌رو كۆبونه‌وه‌یه‌ك ڕووی بدایه به‌په‌له ڕوویان ده‌كرده ئه‌وێ به‌مه‌به‌ستی كپكردنو بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵكه‌كه.
ڕاپه‌ڕینه‌كه له 95% لاوان بوون‌و كاره‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد. داواكرا هێزی تر بگه‌یه‌نرێته هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌كی تر بكرێن بۆ كپكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕژێمی به‌عس قواتی لیوای (43) به‌قیاده‌ی (علی حسین عبید) ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد به‌چه‌ندین دهبابهومودهڕهعهو چه‌كی قورس‌و سووك‌و سه‌دان سه‌رباز كه‌له‌ناویاندا جه‌یشی ئوردونیش هه‌بوون.
سیً چوار كۆپته‌ری عێراقی ئاماده‌كراو ده‌ستیان كرد به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌داو ئه‌وه‌بوو هه‌ندێ جێگای ده‌ست نیشان كرد‌و ناپاڵم ڕێژی كردن. له‌مه‌شه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی بێ‌تاوان له پیاو ژن‌و منداڵه‌وه بریندار بوون‌و هه‌ندێ جێگا‌و ماڵیش توشی زه‌ره‌ر هاتن. برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی عه‌نه‌ب كران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان، دوای ئه‌وه‌ی برانه نه‌خۆشخانه، ئه‌منه‌كان ئاگاداری ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد كهچارهسهریان نه‌كه‌ن‌و نه‌ش هێڵن كه‌سیان لێ بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌شی كه‌هاتوون له‌گه‌ڵیاندا، بۆیه هه‌روابوو چه‌ند كه‌سێكی كه‌م نه‌بێت هاتنه ده‌ره‌وه كه‌سیان نه‌هاتنه‌وه بۆ ناوماڵ‌و خێزانه‌كانیان‌و دواتر بڕیاری زینده به‌چاڵ كردنی سه‌پاند به‌سه‌ریاندا به‌بڕیارێكی علی حسن مجید – علی كیمیاوی- به‌سود وه‌رگرتن لهشۆفڵو سه‌یاره‌ی ئهمنو ئیستخبارات له‌پارچه زه‌وییه‌ك له‌ڕێگای سازان له‌پشتی گوندی بامۆكهوه* . ده‌ستكرا بهگرتنو پشكنینی گشت ماڵ‌و جێگاكانی ناو هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی كپكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه بۆ ئه‌و كاره بینای استخباراتی هه‌ڵه‌بجه، كهدهكهوته پشت كۆمه‌ڵگای دائیره‌كانی ئێستای هه‌ڵه‌بجه پڕكرا له‌مرۆڤی بێتاوانی پیرو لاوی دانیشتوان، كه له ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه بۆ ته‌مه‌نی 70 ساڵی تیادابوو. نزیكه‌ی 20 كه‌س ده‌بوون من كه نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌م خۆم‌و باوكمی تێدابوو. هه‌رله‌وێش ده‌وترا كه كچ‌و ژنیش گیراون، به‌ڵام له‌جێگایه‌كی تر دانراون. گه‌ڕه‌كه‌كانی كانی عاشقان به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ر كاره‌سات كهوتو به بڕیارێك كه‌ماوه‌ی سه‌عاتێك كه‌متر ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن ئینجا (350) خانوو بهناپاڵمو شۆفڵه‌كانی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان كران. هه‌ندێك هه‌بوون ئه‌وه‌یان به باش ده‌زانی كه‌ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له‌ناو ماڵه‌كانیان ئه‌وه عه‌فو دهكرێنو خانووه‌كانیان ناڕوخێنن، به‌ڵام ئه‌وان به‌حكومی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه گشتیان ته‌قانده‌وه‌و تاوه‌كو كاك (حاجی ئه‌حمه‌د) و دایه (قهدحه) بوونه یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانیان خانووه‌كانیان ڕووخان به‌سه‌ریانداو بوونه ژێره‌وه هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌یی ئێران بوون.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:" له‌ڕۆژانی 12و13/5/1987 له‌سه‌ید صادقو خورماڵ‌و سیروان‌و هه‌ڵه‌بجه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ڕاپه‌ری بوون‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌ناو ڕیزه‌كانی جاشهكاندا بووبوو، به‌ڵام زۆر زوو ده‌ستیان گرتبووه‌وه به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا. چه‌ند سه‌د كه‌سێ له‌چه‌كداره كورده‌كانی ڕژێم‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سێ له‌دانیشتوانی ناوچه‌كه هه‌ڵات بوون بۆ ئێران" .**
به‌ڵێ هه‌رزوو بوو له‌لایه‌ن حكومه‌ت شار گیرایه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر ئاواره‌ی ئێران بوون‌و باقیه‌كه‌ی تریش ژێر ده‌سته‌ی ڕژێم بوونه‌وه، دواتر حكومه‌ت حسابێكی تری بۆ ناوچه‌كه كردوو باشتر له ستراتیژی كاره‌كانی خۆی داینا. سه‌ردانی قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی به‌به‌رده‌وامی دهكردو داوای هه‌ڵواسینی وێنه‌ی دیكتاتۆری لێ ده‌كردن ، نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی باشتر چاودێری ده‌كرد تاوه‌كو بزانێ بریندار‌و ده‌رمان ئاماده ناكرێت بۆ (پێشمه‌رگه) مامۆستاكانی خوێندنگاكانی ده‌گواسته‌وه‌و شوێن گۆركێی پێده‌كردن. ئاگاداری مزگه‌وته‌كانی ده‌كرد كه وتاره‌كانی هه‌ینی نوسخه‌ی لێ بنێرن بۆ معاونیهتو استخباراتی ناوچه‌كه. مه‌لاكانی كێش ده‌كرد تاوه‌كو له‌لای قائیمقامیه‌ت‌و ئه‌من مووچه‌ی مانگانهكانیان وه‌رگرن.
ناوبه‌ناو داوای پێناس‌و هه‌ویه‌یان له لاو و پیاوه‌كان ده‌كرد. له‌نیوه‌ی ساڵدا كاتی پشوو خوێندكاره‌كانیان دهگرتو په‌لكێشی سه‌ربازگه‌كانیان ده‌كرد بۆ تهدریبو ئه‌زیه‌تدانیان.
ئه‌م كاره به‌رده‌وام بوو، تاوه‌كو كاره‌ساتی كیمیابارانهكهشی به‌سه‌ردا هاتوو به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو ناوچه‌كه بوو به قه‌ده‌غه‌و پێنج هه‌زار شه‌هیدو پانزه هه‌زار بریندار‌و حه‌فتا هه‌زار ئاواره‌ی لێ لێكهوتهوه.
دواتر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان‌و ده‌ستیان كرده‌وه به ژیانی خۆیان‌و گه‌ڕه‌ك ماڵه‌كانی خۆیانیان وه‌ك سه‌ره‌تاترین ژیان به‌سه‌ر برد. له‌م كاته‌شدا ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان ڕوویان كرده ناوچه‌كه‌و گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان ئاوڕێكی خێری لێدرایه‌وه. هه‌ندێ پڕۆژه‌ی بۆ ئه‌نجام درا، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
• دروستكردنی (200) خانوو له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (چلدرن ریلیف) ه‌وه.
• بنكه‌ی ته‌ندروستی كۆكۆیی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قه‌ندیلی سویدی.
• دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی سنوقی هه‌ڵه‌بجه.
• نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌یه‌ك.
• مزگه‌وت – ده‌زگای فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی.
په‌راوێز:
* بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، بكر حمه صدیق عارف – وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری – خانه‌ی وه‌رگێران.
** خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، نه‌شیروان مسته‌فا، چاپی دووه‌م، ل129/1999 .
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1. كورد قڕان، لگیف فاتحو مجید ساڵح/ به‌رگی یه‌كه‌م، 2003 – بۆ به‌ڵگه‌كان.
2. مرپیه حلبجه، نصر‌ت الله محمود زاده، چاپی دووه‌م/ 1988.
3. خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، نه‌شیروان مسته‌فا، چاپی دووه‌م،/1999 .
4. ملحمه مجلد التفسیر العدد الرابع/1989 .
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به كۆپته‌ر گوله باران كران‌و شه‌هید بوون ، له‌ڕۆژی 11و 12/3/1987:
ژ. ناوی شه‌هید ته‌مه‌ن پیشه شوێنی نیشته‌جێ بوون
1. محمد عزیز بارام 50 ساڵ كرێكار كانی عاشقان
2. صدیق مسته‌فا معروف 40 ساڵ كاسبكار كۆمه‌ڵگای سیروان
3. میدیا عوسمان علی 7 ساڵ خوێندكار كانی عاشقان
4. حمه‌شریف حمه علی 25 ساڵ ی.پزیشك گوندی جه‌لیله/سیروان
5. فاتمه سعید حمه‌كریم 16 ساڵ خوێندكار كانی عاشقان
6. حمزه سڵێمان عوسمان 15 ساڵ خوێندكار كۆمه‌ڵگای سیروان
ئه‌وانه‌ش بریندار بوون‌و دواتر زینده به‌چاڵكران:
ژ. ناو ته‌مه‌ن پیشه شوێنی نیشته‌جێ بوون
1. جمیله رشید محمد رسول 40 ساڵ خانمی ماڵه‌وه شێخ اسماعیل
2. فهیمه عبدالله قادر 25 ساڵ خانمی ماڵه‌وه شێخ اسماعیل
3. جلال فتاح قادر 30 ساڵ كاسبكار شێخ اسماعیل
4. عبدالرحیم رشید حمه امین 45 ساڵ جوتیار شێخ اسماعیل
5. عرفان فتاح مسته‌فا 9 ساڵ خوێندكار شێخ اسماعیل
6. كه‌ژاڵ فتاح مسته‌فا 19 ساڵ كچی ماڵه‌وه شێخ اسماعیل
7. علی عبدالله فتاح 45 ساڵ خادیمی مزگه‌وت مامۆستایان
8. اسماعیل عبدالله قادر 6 ساڵ منداڵ شێخ اسماعیل
9. هادی حمید فرج 37 ساڵ شۆفێری ئه‌هلی كۆمه‌ڵگای سیروان
10. جمال حمید فرج 31 ساڵ شۆفێری ئه‌هلی كۆمه‌ڵگای سیروان
11. عوسمان علی ئه‌حمه‌د 44 ساڵ فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی كانی عاشقان
12. عوسمان علی كریم 54 ساڵ كاسبكار كانی عاشقان
13. فریشته حمه‌امین مسته‌فا 25 ساڵ خانمی ماڵه‌وه كانی عاشقان*
14. حسیبه عبدالله قادر 8 ساڵ منداڵ شێخ اسماعیل
15. حیدر محمود احمد 12 ساڵ خوێندكار پیر محمد
16. زڵێخا جمال عبدالقادر 6 ساڵ منداڵ پیر محمد
17. میدیا جمال عبدالقادر 5 ساڵ منداڵ پیر محمد
18. فرج عبدالله علی 36 ساڵ فه‌رمانبه‌ر به‌نزینخانه**
تێبینی/
* فریشته حمه امین كه‌ناوی لهبهڵگهكهدا هاتووه له‌خه‌سته‌خانه ده‌ركراو شه‌هید نه‌كراو ئێستاش له‌ژیاندایه‌و دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
** فرج عبدالله علی له‌گه‌ڵ مامیدا (عوسمان عبدالله علی) مرافق بوو جیانهبوویهوه لێی تاوه‌كو ئه‌ویشیان زینده بهچاڵكرد. به‌ڵام ناویشی له‌هیچ جێگایه‌كدا نییه. بۆیه بۆمان زیاد كرد.