(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی به‌رده‌م سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) مانگێك تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی رۆژی 17ی شوبات و به‌و بۆنه‌یه‌وه بڕیاره سبه‌ینێ (هه‌ینی) بكرێته رۆژی ره‌وایه‌تی.
ناسك قادر وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتیی سه‌رای ئازادی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وتاریِكی خوێنده‌وه و تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی كردبو و دانی به‌وه‌دا نابو كه داواكاریی خۆپیشاندان ره‌وایه.
له وتاره‌كه‌یدا ناسك قادر رایگه‌یاند: خه‌ڵك كرداریان ده‌وێت نه‌ك وتار، هه‌ربۆیه داوا ده‌كه‌ین كه به زوترین كات ئه‌و تاوانبارانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردوه، بدرێنه دادگا و حوكمی یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاره سبه‌ینێ (هه‌ینی) بكرێته رۆژی ره‌وایه‌تی و وه‌ك هه‌ینییه‌كانی رابردو رێوڕه‌سمی وتارخوێندنه‌وه‌ی ئاینی و نوێژی هه‌ینی له سه‌رای ئازای بكرێت.
ئاكام ئه‌بوبه‌كر