به‌كر حه‌مه‌سدیق
له ساڵی 1889 وه شاری هه‌ڵه‌بجه جێگه‌ی ململانێی و هه‌ژمونخوازی نێوان جاف و نه‌یاره‌كانی بووه، ده‌سه‌ڵاتی تورك ویستوویه‌تی ئاره‌زووی سه‌ره‌ك خێڵه‌كانی جاف به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت‌و له ملاشهوه ئینگلیز هه‌وڵی داوه چاوه‌كانی خۆی بنێرێته ناوچه‌كه‌و چاودێرییه‌كی وردی ڕه‌وشه‌كه بكات كه‌له دوا سه‌ره‌نجامدا له (میرزا غوڵام حسین شیرازیی خزمهتكارهوه) سه‌ری له‌گه‌وره ئه‌فسه‌ری به‌ریتانی (میجه‌ر سۆن)ه وه ده‌رچووه كه‌له دواییدا پاش هاتنی ئینگلیزه‌كان كرایه (حاكمی) ره‌های ناوچه‌كه، ئه‌م چاودێرییه‌ی ئینگلیزه‌كان بۆ ناوچه‌كه به‌شێك بووه له‌و چاودێرییه‌ی كه‌تایبه‌ت بووه به میراتی دهوڵِهته نه‌خۆشه‌كه‌ی (عوسمانلی) له ئه‌سته‌مبوڵ، هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له‌سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نزیك بووه‌و مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین چالاكی ڕۆشنبیری‌و سیاسی بووه له كۆندا گوتویانه هه‌ڵه‌بجه له‌پارێزگای سلێمانی‌و كۆیه له‌پارێزگای هه‌ولێر هه‌میشه له مه‌ڵبه‌ندی بڕیاری سیاسی‌و هۆشیاریو چالاكی ئهدهبیو هونه‌رییه‌وه نزیك بووه .له لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌ت وه‌كو پیاده‌كردنی دهسهڵاتو هۆشیاری سیاسی له‌كه‌سێتی پیاوانی جاف‌دا به ئاشكرا ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه ، هاوكات چاوتێ بڕینی توركهكانو هاتنی سوپای ئینگلیز‌و ده‌ست پێكردنی سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رێتی ئه‌وه‌نده‌ی تر مرۆڤی ناوچه‌كه‌ی له جموجۆڵی سیاسی نزیكتر ده‌كرده‌وه، (محمود پاشای جاف) كه كوڕه گه‌وره‌ی (محمد پاشای جاف)ه له گوندی تازه‌دێی نزیك شارۆچكه‌ی خورماڵ نیشته‌جێ بووه، له كۆتایی بیسته‌كاندا پێش چه‌ند مانگێك له‌كۆچی دوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و چه‌ندین كه‌سێتی ڕۆشنبیرو ناودار كۆده‌كاته‌وه‌و له ناوچه‌ی زه‌ڵمدا باسی بیرۆكه‌ی دروستكردنی قه‌واره‌ی كوردیان بۆ ده‌كات ، به‌ڵام پێش به‌دی هاتنی ئه‌و ئاواته دهمرێتو خه‌ونه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته ژێر گڵه‌وه. 1 (عادیله خانم) له ساڵی 1909 تا ساڵی 1924 گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه‌و توانیویه‌تی وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كارامه له‌ناو گه‌مه سیاسیه‌كاندا مامه‌ڵه بكات، له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری لایه‌نگری شۆڕشه‌كه‌ی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید) بوون‌و له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕی خوێناویان كردووه، وه‌ك شه‌ڕی (ده‌ربه‌ندی تهشكهوهڵ) كه‌له پشت شاخی شنروێ له‌نێوان گوندی (عه‌بابه‌یلێ) و (هاوار) دا رووی داوه له ساڵی 1921دا‌و ههڵهبجهیهكان به( 32 ) كه‌سی چه‌كداره‌وه سوپایه‌كی (500) كه‌سی ئینگلیزه‌كان ده‌شكێنن2. له ساڵی 1924 دا دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ (عبیدالله)ی (نه‌هری) هه‌ره‌سی هێنا، یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی ئه‌و شۆڕشه به ناوی (شێخ محمد ای (وانی) هاته بیاره‌و پاشان له‌گوندی عه‌بابه‌یلێ نزیك هه‌ڵه‌بجه گیرسایه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م پیاوه‌دا (ئه‌حمه‌د موختار جاف) و (گۆران) و (بێكه‌س) و (تایه‌ر به‌گی جاف) و (عه‌لی باپیر ئاغا) و (مامۆستا بابا ڕه‌سوڵ بێده‌نی) و (شێخ سه‌لامی عازه‌بی) فێری سیاسه‌ت بوون، له چلهكانیشدا سیاسه‌تمه‌داری كورد مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) به حوكمی كاره‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا به نهێنی خه‌ڵكی كۆده‌كرده‌وه‌و هۆشیاری سیاسی پێده‌دان.
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا هه‌ڵه‌بجه ببوه مه‌نزڵگای دوورخراوه سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می مه‌له‌كی ، وه‌ك (فائق السامرائی) و (بحر العلوم) و چه‌ندینی تر لهبهرهكهی تره‌وه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هه‌ژموونی به‌رده‌وامیان له‌ناو حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا هه‌بووه، وه‌ك (حامید به‌گی جاف) و (حه‌سه‌ن فه‌همی به‌گ) و (ئه‌حمه‌د به‌گی حمه ساڵه به‌گ) و(ئه‌حمه‌د موختار جاف) هه‌ر جاره‌ی یه‌كێكیان ده‌بوه (نائب)له‌په‌رله‌مانی عێراقیدا.
له‌ڕووی هۆشیاری سیاسی‌و بواری ڕۆشنبیریشه‌وه هه‌ڵه‌بجه پێشتر ئاشنایه‌تی په‌یداكردووه له‌گه‌ڵیدا،له تایه‌ر به‌گه‌وه بۆ (ئه‌حمه‌د موختار جاف)و (گۆران)و ده‌یان شاعیر‌و هونه‌رو خه‌ڵكی ڕۆشنبیری شاره‌كه تا ده‌گاته كاروانی (حیلمی)و (هه‌ژار) و (ناگق) سیاسه‌تمه‌داره‌كانی شار، هه‌ڵه‌بجه لێوان لێو بووه له مرۆڤی ڕۆشنبیر، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاسته رۆشنبیریه‌دا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی چالاكی سیاسی‌و حیزبی له ساڵی 1935 ه‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌و ساڵه‌دا یه‌كه‌م شانه‌ی حیزبی (هیوا) دامه‌زراوه له هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌م حیزبه له ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا تا ناوه‌ڕاستی چله‌كان چالاكیی به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌و ده‌مه‌دا مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئێواران كۆمه‌ڵێ رۆشنبیر‌و فه‌رمانبه‌ری كۆده‌كرده‌وه‌و له( باخی میر) سفره‌و خوانیان دهرازاندهوهو كۆبونه‌وه‌ی نهێنی پێده‌كردن، چالاكی وه‌كو به‌شێك له‌كاری حیزبی (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان – (ژ.ك)) ئه‌نجام ده‌دا له پاشاندا ئه‌م رێكخراوه سه‌ری له (حیزبی دیموكراتی كورد) ه‌وه ده‌رچووه، ئامانجیان (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) بوو، له‌ناوه‌ڕاستی چله‌كاندا ئه‌م حیزبه كه‌له دواییدا پێیان ده‌وت: (پارت) له گه‌ڵ حیزبێكی تردا به‌ناوی (حیزبی تهحهرور) دهركهوتنو ئه‌ندامێكی زۆریان به‌ده‌وردا خڕبوهوه له ناودارترین ئه‌ندامانی پارت (ره‌ئوفی حاجی حمه عه‌لی) و (ساڵح هه‌ژار) و (نوری حمه‌ی نانه‌وا كه له داوییدا بوو به شیوعی ) ناودارترین ئه‌ندامانی (تهحهرور) بریتی بوون له: (عارفی حاجی فه‌ره‌ج، مه‌حمودی حاجی ره‌حیم، علی حسن جاف، كمال علی باپیر) شانه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ردوو حیزبه‌كه له كۆتایی ساڵی 1946دا له هه‌ڵه‌بجه‌دا دروستبوون ، له ساڵی 1952 شدا پاش ئه‌وه‌ی (شێخ مه‌حه‌مه‌د مه‌حمود سه‌واف) سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد له‌هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م شانه‌ی حیزبی (اخوان مسلمون) له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا دروستبوو، (مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز) و (مامۆستا مه‌لا ساڵحی گه‌وره) و ( مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز) له‌پیاوه ناوداره‌كانی بوون، پاشان چه‌ندین گه‌نجیان به‌ده‌وردا خڕبوهوه.
ئه‌م حیزبانه هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ته‌وه جیاواز بوون، به‌ڵام له‌دۆزه نیشتمانیه‌كاندا یه‌ك بوون له ساڵی 1958 دا كاتی سه‌رده‌می پاشایه‌تی رووخا‌و كورد هه‌ستی به‌مه‌ترسی (یه‌كێتی عه‌ره‌بی ) كرد، یاداشتێكیان خسته به‌رده‌م (هارۆڵد مهكمیلان) كه ئه‌و كاته سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ساڵی 1957 یشدا (50) كه‌سی رۆشنبیر‌و پیاو ماقوڵ‌و سیاسه‌تمه‌داری هه‌ڵه‌بجه له باری بارودۆخی كوردستانه‌وه یاداشتێكی ناڕه‌زاییان دا به‌په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌م یاداشتنامه‌یه له گۆڤاری (شفق) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌دوای سه‌رده‌می پاشایه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌نها (پارت) و(تهحهرور) مانه‌وه (تهحهرور) یش ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ (حیزبی كۆمۆنیستی عێراق) پاشان بووه (حیزبی شیوعی عێراق) به‌حوكمی گۆڕنگاریه سیاسیه‌كانی كوردستان، ناوچه‌كه، شاری هه‌ڵه‌بجه پشكی گه‌وره‌ی له‌و گۆڕانكاریی‌و جموجۆڵانه به‌ركه‌وتووه له ساڵی 1961 دا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی نوێی كورددا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێن گه‌رمی هه‌ڵه‌بجه‌ی بهچهكو تفاقی ساده‌و ساكاریی خۆیانه‌وه بڕیاریاندا ڕووبه‌ڕووی سوپای زه‌به‌للاحی عێراق بوه‌ستنه‌وه كه ئه‌و كات ده‌یویست به‌ره‌و كوردستان بێت، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا فڕۆكه‌ی عێراقی بۆردومانی كردن‌و چه‌ند كه‌سێكی لێ بریندار كردن سه‌رباری ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌كان بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، پارچه‌ی یه‌كێك له‌و بۆمبانه له باخی (محمودی باروهیس) دا تا سه‌ره‌تای هه‌شتاكان مابوه‌وه، له ساڵی 1963 دا كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی زه‌عیمی به‌دناو (زعیم صدیق) بوو له‌سه‌ر ده‌ستی سوپاكه‌ی ئه‌وداو به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێ چه‌كداری خۆفرۆش باخه جوانه‌كه‌ی (باخی میر) ی سوتاندو ڕیزه دوكانه‌كانی ناو بازاڕیشی گڕ تێبهرداو خه‌ڵكی شار ئاواره‌ی چیا‌و دۆڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه بوون، دوابه‌دوای ئه‌وبه‌رواره شه‌ڕو كوشتار‌و پێكدادان له‌و ناوچه‌یه دورنهكهوتۆتهوه له ساڵی 1974 یشدا هه‌ڵه‌بجه بووه مه‌نزڵگای كۆبونه‌وه‌و دروستكردنی باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و كوانووی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش ،له سزای ئه‌وه‌دا ڕژێم به‌فڕۆكه‌ی هه‌وایی له ڕۆژی 26/4/1974 دا‌و دوو ڕۆژ پاش بۆردومانه خوێناویه‌كه‌ی (قه‌ڵادزێ) شاری هه‌ڵه‌بجه‌شی بۆردومان كرده‌وه، له ئه‌نجامدا(52) كه‌سی بێگوناهو بێدیفاعی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی شه‌هید كرد، سه‌رباری وێرانكردنی به‌شێكی زۆر له خانووبه‌ره‌ی شاره‌كه، سه‌دان بریندار‌و سه‌قه‌تیشی له‌دوایی خۆیی خسته‌وه هه‌روه‌ها له ڕۆژی 12/5/1987 دا پاش زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان‌و ناره‌زایی خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كه هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس به هه‌شت كۆپته‌ری جه‌نكی پاڵپشتی چه‌ندین زرێپۆش‌و ده‌بابه هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشاندهرانو بۆردومانی گه‌ڕه‌كی (شێخ سمایل) * و (خوردانه) ی كرد‌و زیاتر له (12) كه‌سی شه‌هید كرد، بۆ شه‌وه‌كه‌شی هه‌رچی بریندار‌و به‌ركه‌وته‌ی خه‌سته‌خانه هه‌بوو له‌گه‌ڵ چاودێرهكانیاندا، هێزه‌كانی ئه‌منی ڕژێم ڕاپێچیان كردن‌و هه‌ر ئه‌و شه‌وه له نزیك سه‌ربازگه‌كه‌ی گوندی (بامۆك) زینده‌به‌چاڵیان كردن، هه‌ندێكی تریشیان بێسهرو شوێن كردن بۆ سه‌ربازگه‌ی (شانه‌ده‌ری) نزیك شارۆچكه‌ی (سید صادق) و له‌وێ پاش گولله‌باران كردن بهجلو به‌رگه‌وه به شۆڤڵ ژێر خاكیان نان، له ساڵی 1977 له ڕێگه‌ی جوتیارێكه‌وه ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه،. هه‌ڵه‌بجه‌ی دوای ئه‌و ڕوداوه چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتێكی شووم بوو، ڕژێم له‌بۆسه‌دا بوو بۆ به‌هانه‌ی وێرانكردنی ده‌گه‌ڕا، له سالێ 1980 تا ساڵی 1988 زۆربه‌ی ساڵه‌كان، قوتابیان‌و خه‌ڵكی شار بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژێم خۆپیشاندانی جۆراو جۆریان سازده‌دا، ڕژێمیش به گولله‌و ئاگرو هێلیكۆپته‌ر وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه، تا ساڵی 1988 و به‌هاره پڕ لهخهمهكهی كورد ، وه‌ك خه‌زانی سارده پاییز هه‌ڵوه‌ریو گیانی زیاتر له (5) هه‌زار ژن‌و مناڵ‌و پیرو گه‌نجی شار هه‌ڵوه‌ری...
1 له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز (محمود احمد)ناسراو به مه‌لا محمودی ئه‌وقاف
2 بكر حمه صدیق لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی هه‌ڵه‌بجه، چاپی یه‌كه‌م ل66-70