لەبەرامبەر داکۆکی لە خۆپێشاندهرانی کوردستان، لە ستۆکهۆلم هێرش دەکرێتە سەر پەرلەمانتاری سویدی ئامینە کاکە باوە
Wednesday, March 23, 2011 |
|
|
(سبهی):
رۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە شاری ستۆکهۆلم کۆمیتەی رۆژئاوای کوردستان ساڵیادی راپەڕینی قامشلۆی کردەوە، ئامینە کاکە باوە کە کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی سویده، بەوتەیەک بەشداری کرد، بهڵام لهو كاتهدا چەند هەوادارێکی پارتی فشاری بۆ دەبەن و پێی دهڵێن کە نابێت داکۆکی لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی کوردستانی باشور بکات.
لەلێدوانێکدا ئامینە کاکەباوە رایگهیاند: لە گەرمەی وتاردانم بۆ ئامادەبوان کە نزیک ٦٠ کەسێک دەبون، وتم: سەردەمی کۆتایی سیستەمە دیکتاتۆریەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ کردوە و پێویستە گەلان داخوازیەکانیان جێبەجیَ بکرێت و نمونەی میسر و تونسم هێنایەوە، ئاماژەشم بەڕەوایەتی و پشتگیری خۆم و حیزبەکەشم بۆ خۆپیشاندەرانی بەردهم مهیدانی ئازادی راگهیاند، بهڵام بەداخەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە بەهیَرشی قسە پێ وتن لێم هەڵسانە سەرپێی و پێیان وتم کە نابێت قسەی وابکەیت و دانیشە.
کاکەباوە وتیشی: بەهۆی ئەوەی لیژنەی ئامادەکار کە لە کوردەکانی رۆژئاوا (سوریا) پێکهاتبون هیچ بەربەستیەکیان نەکرد، بۆیە منیش شوێنەکەم بەجێهیشت و لاشم ئاساییە و ئەوانەی ئەو رەفتارەیان کرد ئاستی بیرکردنەوەیان هەر ئەوەندەیە بۆ رای جیاواز.
قادر نادر یەکێک لە ئەندامانی گروپی ١٧ی شوبات كه چەندین کار و چالاکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی کوردستان ئەنجام داوە، رایگهیاند: ئەم رەفتارە زۆر مەترسیدارە و ئێمە لێی بێدەنگ نابین بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک سوید کە لوتکەی وڵاتێکی دیمکراسییە، بۆیه هیچ بەهانەیەک قبوڵ نیە، پێویسته بوار بدرێت مرۆڤ داکۆکی لە مافی مرۆڤ بكات. ئەوانەی ئەو رەفتارەیان کردوە پرسیومانە، بەشێکیان هەواداری پارتین، کە تیایاندا هەیە بەرپرسی باڵای فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانە، (س.ج) یەکێک لەوکەسانە بوە زۆر بەتوندی فشاری بۆ ئامینە کاکە باوە هێناوە، لەکاتێکدا ئەو فیدراسیۆنە دەبێت خۆی یەکلابکاتەوە ئایا سەربە پارتیە یان سەربەخۆن، چونکە بودجەیەکی خەیاڵی بەناوی ئێمەی کورد لەم وڵاتە وەردەگرێت و کەمترین کار و چالاکیشیان لەچاو چەندین رێکخراوی خۆبەخشی تر هەیە. ئەوا پەنا بۆ شیوازی توندوتیژی و ریَگری لە رای ئازادیش دەکەن.
قادر نادر ئاماژهی بهوهشكرد: لەکاتێکدا کاکەباوە دەیان یاداشت و کۆنفرانس و کەمپینی لەناو پەرلەمانتارانی سویدی بۆ بەرەوپێشبردنی کێشەی کورد ئەنجام داوە، کەچی ئەو (س ج)ه چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنەکەی لەو رۆژەی چەندین گەنجی کورد هێلکە و تەماتە بارانی ئەردۆگانیان لەسەر تاوان بەرامبەر کوردان ئەنجامدا، ئەو و (ش ئ) کە سەرۆکی ئەو رێکخراوەیە لەگەڵ رێکخراوە نەژاد پەرستە تورکەکان چونە لای ئاردۆگان، بۆ ئەوەی تەنیا تەوقەیەکیان لەگەڵ بکات. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|