(سبه‌ی):
هه‌وڵه شكستخواردوه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی:
به پێویستمان زانی رای گشتی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا دو پره‌نسیپی سه‌ره‌كی كۆیكردوینهتهوه، یه‌كه‌میان حسی عه‌داله‌ت و دوه‌میان خۆشه‌ویستی نیشتیمان. خه‌ڵكێكی ئازادیخواز رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ئه‌و تاوان و بێڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر به هاونیشتمانیانی كوردستان كرا له كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه له حه‌ڤده‌ی شوباتدا. شه‌هیدانی ئه‌و روَژهو رۆژانی دوایی بونه سومبولی ئه‌م شۆڕشه نێرگزیهی خه‌ڵكی كوردستان كه به هۆیانه‌وه هه‌وڵدراوه سه‌رجه‌م سومبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بهێنین و له مه‌یدانی ئازادی‌دا له ده‌وریان كۆببینه‌وه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ماوه‌ی رابردودا چاكه‌ی گشتی كۆی جڤاتی كوردی له سه‌نته‌ری چالاكی و بڕیاره‌كانیدا داناوه و سه‌رباری هه‌بونی خه‌ڵكانی سه‌ر به ئایدیۆلۆژیای جیاواز، هه‌رگیز رێگای نه‌داوه هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك خۆی بسه‌پێنێت. گه‌وره‌یی مه‌سه‌له‌كه و پرنسیپی خۆشه‌ویستی نیشتیمان وای له ئێمه كرد له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا هه‌ڵبكه‌ین كه زۆر باش ده‌مانزانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نێردراون و مه‌رامی تایبه‌تیان هه‌یه. هه‌ستمان ده‌كرد له‌م ساته وه‌خته ناسكه‌دا مه‌ودایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ خیانه‌ت، به‌ڵام ئه‌زمونی ئێمه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نیشانیداین ئه‌م ده‌سته‌ڵاته دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی ئه‌نجامیشیدا به به‌رده‌وامی كاریكردوه بۆ ناردنی خه‌ڵكانێكی ویژدان بیمار بۆ نێو ئه‌نجومه‌ن تا ئاژاوه بنێنه‌وه، هه‌وڵی دابه‌شكردنی شه‌قام بده‌ن و گه‌نجه‌كان بۆ توند‌و تیژی هانبده‌ن. ئێمه مه‌به‌ستمانه له رێگای ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌وه رایبگه‌یه‌نین كه ئێمه حیزب و گروپ نین تا ئینشیقاق بكه‌ین و په‌یامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه رۆشنه كه بریتیه داكۆكیكردن له‌و داخوازیانه‌ی خراونه‌ته‌ڕو. وه‌ك چه‌نده‌ها جار دوباره‌مان كردۆته‌وه شه‌قام ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. خودی شه‌قام ئه‌و كه‌سانه رسوا ده‌كات كه هه‌وڵی به لاڕێدابردنی ئامانجه‌كانیان ده‌دات و هیچ هێزێك نیه بتوانێت وا له‌و ئه‌نجومه‌نه بكات سازش له سه‌ر داواكاریه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بكات و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سوره له سه‌ر مه‌ده‌نی بون و به‌كارهێنانی ئامرازی ناتوندوتیژ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واكانی.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی