(سبه‌ی):
ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا بۆ روناكبیریی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌هاوكاری گروپی هونراوهیی شێوه‌كاری ئیستاتیكا به‌نیازه 8 په‌یكه‌ر بۆ شه‌هیدانی 17ی شوبات له مه‌یدانی ئازادی له شاری سلێمانی.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی)، ئاری قادر كارگێڕی ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا رایگه‌یاند: له ئێستادا ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری شه‌هید شێرزدا و سوركێو و رێژوانمان وه‌رگرتوه بۆ دروستكردنی ئه‌و پهریكهرانه و له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی تره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یكه‌ر بۆیان.
وتیشی: په‌یكه‌ره‌كان له شوشه دروست ده‌كرێن به‌شێوه‌ی (فریسكۆ) به به‌رزی 2.5 مه‌تر و پانی 1.70 مه‌تر به‌ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا داوای ره‌زامه‌ندی ده‌كه‌ین له پارێزگاری سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ دانانی په‌یكه‌ره‌كان به دیواری مه‌یدانی سه‌رای ئازادی.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه په‌یكه‌ره‌كان له‌سه‌رئه‌ركی ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا بۆ روناكبیری نه‌ته‌وه‌یی كورد دروست ده‌كرێن.
ئاكام ئهبوبهركر