(سبه‌ی):
له هێرشه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری هه‌ڵه‌بجه، پۆلیسێكی به‌رگری شارستانی گیانی له ده‌ستداوه‌و یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره برینداربوهكانیش برینه‌كه‌ی سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) كه‌وتوه، له كاتی هێرشكردنه سه‌رخۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی عه‌لی ره‌سوڵ نادر، كوژراوه.
له ناو برینداره‌كانیشدا كه‌سێك به ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه به فیشه‌ك برینداربوه، برینه‌كه‌ی سه‌خته.
له دواترین زانیاریشدا كه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌وه رایگه‌یاندوه: 5 كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه چه‌كداره‌كان برینداربون.
به‌پێی لێدوانی یه‌كێك له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ناو بازاڕی شاره‌كه، تادێت ژماره‌ی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر رو له زیادبون ده‌كات و ته‌ئكیدیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته قایمقامی شاره‌كه‌یان له ماوه‌ی 4 سه‌عاتدا ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی رویانداوه.