(سبه‌ی):
به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره ناساییه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندویه‌تی، گروپی 17ی شوبات داوا له ره‌وه‌ندی كوردی له سوید ده‌كات رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو 29/3/2011، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته مانبگرن.
له راگه‌یاندنێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، گروپه‌كه رایگه‌یاندوه: لە شاری ستۆکهۆلم پێنجەمین چالاکی مەیدانی، بە مانگرتنێک لە بەردەم پەرلەمانی سوید ساز دەکرێت، به مه‌به‌ستی هەلگرتنی سه‌پاندنی باری نائاسایی بەسه‌ر خەڵکی هەولێر و درێژەدان بە پشتگیریی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی و سەرجەم وشارو شارۆچکەکانی تری کوردستان کەماوەی ٣٥ رۆژە بوێرانە و ماندونەناسانە بەردەوامن لە خەبات و تێكٶشان.
شوێنی خۆپیشاندان
پەرلەمانی سوید
mynttorget 2
کاتژمێر 11:30 بۆ 14:00
بەروار سێشەم ...-03-29 2011
بۆ پەیوەندی
تەلەفۆن 0046735366757
گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم