(سبه‌ی):
له 37 هه‌مین رۆژی خۆپیشاندانی سه‌رای ئازادی سلێمانی، پێنجهه‌مین مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی له سه‌را به به‌شداری نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چو.
له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا كه له‌لایه‌ن مامۆستا (شاخه‌وان كه‌ریم سیامه‌ند)ه وه پێشكه‌شكرا، ته‌ئكید له‌سه‌ر ره‌وایه‌تی داواكاریه‌كانی هاونیشتمانیان كرایه‌وه‌و داوا له حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كرا له زوترین كاتدا و به شێوه‌یه‌كی جدی سه‌رجه‌م خواست و داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه رێبگیرێت له رژاندنی خوێنی كورد به ده‌ستی كورد.
ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ناو دهسهڵاتكرا كه نه‌یانتوانیوه له ماوه‌ی 37 رۆژی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، به كردار وه‌ڵامی داواكاریه‌كان بدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌رپرسانی رژێمه دیكتاتۆره‌كانی ناو جیهانی عه‌ره‌بی، له ماوه‌یه‌كی كه‌می خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری وڵاته‌كانیان، وه‌ڵامی ته‌واوی داواكاریه‌كانیان دایه‌وه‌و هه‌نگاوی جدیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی ناو سیسته‌می حوكمڕانیان هه‌ڵگرت.
دوای به‌ڕێوه‌چونی نوێژه‌كه، دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، پسپۆر له بواری شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا سه‌باره‌ت به قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باسیان له نادروستی نوێژی هه‌ینی سه‌رای ئازادی كردبو، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌م نوێژه ده‌كه‌ن و گومانی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، له كتێبی ئیمامه‌كان به تایبه‌ت ئیمامی شافیعی تێناگه‌ن، كه باس له چۆنیه‌تی و رێ و شوێنی به‌ڕێوه‌چونی نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی وتار و نوێژی هه‌ینی سه‌رای ئازادی، له شاری كۆیه‌ش مه‌راسیمی نوێژه‌كه به به‌شداری سه‌دان كه‌س له نوێژخوێنانی خۆپیشانده‌ر به‌ڕێوه‌چو.
زمناكۆ ئیسماعیل