(سبه‌ی):
شه‌وی (یه‌کشه‌ممه)ی رابوردو دانیشتوان و گه‌نجانی ناحیه‌ی وارماوای سه‌ر به قه‌زای شاره‌زور خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات رێگه‌ی سه‌ره‌كی (وارماوه- ده‌ربه‌ندیخان)یان گرت.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی دانیشتوانی ناحیه‌که به‌شداریان تێداکردو، خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد، چه‌ندین جاره ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانیان، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسان و حکومه‌ته‌وه پشتگوێخراوه.
باسیان له‌وه‌شکرد، ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌ی رۆژانه له ناوچه‌که‌یانه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، جگه له‌زیان هیچ سودێکیان بۆ ناحیه‌كه نه‌بوه‌و داواش ده‌که‌ن به‌شێک له داهاتی ئه‌و نه‌وته بۆ ناوچه‌که‌یان سه‌رف بکرێت.
هاوکات خۆپیشانده‌ران ته‌ئکیدیان کرده‌وه، که به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، تا ئه‌وکاته‌ی داواکارییه‌کانیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
زانا عه‌لی