ده‌توانین بڵێین ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه درێژكراوه‌ی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گه‌لی كورده، كه سه‌دان ساڵه باب و باپیرانی ئه‌م جه‌ماوه‌ره شۆڕشگێر و لهخۆبوردوه، بوێرانه هه‌رگیز سه‌نگه‌ری خه‌باتی شۆڕش و به‌رخودانی رزگاری نه‌ته‌وایه‌تیان دژی داگیركه‌رانی ئیقلیم و ئیمپریالیستی جیهانی چۆڵ نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به مێژوی شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردا، كه له كات و سات و شوێنی جیاواز‌و به پێی سه‌رده‌م و له هه‌لومه‌رجی گونجاو‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام وێڕای كاریگه‌ری راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی فاكته‌ره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان، یه‌كێك له‌فاكته‌ره‌كانی روخان و ههرهسهێنیان یان ئاشبه‌تاڵ پێكردنیان به‌سه‌رچونی شێوه‌ی سیسته‌می حوكمڕانیان و نه‌گونجانیان بوه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ر زۆر به‌زوی له جێگه‌ی ئه‌وان شۆڕشی نوێ، به لۆژیكی نوێ و گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و درێژه‌یان بهخهباتداوه، هه‌ر بۆیه دوای شكست خواردنی ئه‌و فۆرمه له حوكمڕانی كردن له‌لایه‌ن (یه‌كێتی و پارتی)ه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌ی شه‌قامی كوردی وه‌كو پێویستیه‌كی گرنگی سه‌رده‌می سه‌ری هه‌ڵدا، كه هه‌ڵگری په‌یامی چاكسازی ریشه‌ییه به فۆرمێكی نوێ كه پابه‌ندی بنه‌ما دیموكراسی و ئازادیه‌كانه.
گرنگی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه له‌وه‌دایه كه نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌یه‌تی كه لۆژیكی دیالۆگ و ئاشتی و ئازادی و مافی هاوڵاتی بون و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه، وه‌ك شۆڕشه چه‌كداریه‌كان هه‌مو شتێك له هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداریدا كۆناكاته‌وه. پێیوانیه كه هێزی شه‌ڕ ده‌توانێت مه‌رهه‌می چاره‌سه‌ری هه‌مو پرسه گرینگه‌كان بێت و به‌س، پێیوانیه كه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی، كۆمه‌ڵگا ته‌نها ده‌بێ گوێگرێكی كۆیله ئاسای سه‌ركرده‌كان بێت و بێبه‌ش بێت له هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كان و خۆشگوزهرانیهكانی دوای سه‌ركه‌وتن، له گرینگ‌ترین ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه ده‌كرێت له نێوان هه‌ردو شۆڕشه‌كه‌دا هه‌ڵبهێنجرێت به‌رهه‌مهێنانی (كۆمه‌ڵگا) و (تاك)ه.
شۆڕشه چه‌كداریه رزگاریخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو (یه‌كێتی و پارتی) پرهنسیپك له پره‌نسیپه‌كانی كاركردنیان به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی گوێڕایه‌ڵه بۆ سه‌ركرده شۆڕشگێره‌كان، له رێگه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری و به‌كارهێنانی هێز و سه‌ركوتكردنه‌وه، به‌ڵام دروست به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شۆڕشه رۆشنبیریه جه‌ماوه‌ریه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی كوردی كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی له‌خۆدا كۆكردۆته‌وه، به‌بێ هه‌بونی لۆژیكێكی رامیاری كه جڵه‌وی له‌ده‌ست نه‌وه‌ی نوێدایه، له پرسی خۆئاماده‌كردندایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی ئازاد له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و ته‌ندروست.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستپێك و هه‌ڵقوڵان و هه‌ڵچونی ئه‌م شۆڕشه فكری و رۆشنبیریهی، كه وایكرد زۆرینه‌ی گه‌لی كورد راپه‌رێ له‌ژێر نیری ئه‌و كۆت و به‌نده زۆره‌ی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، هۆشیاری شه‌قامی كوردی و بهئاگاهبونی بو له ئێكسپایه‌ر بونی پیاده‌كردنی ئه‌و فۆرمه له ده‌سه‌ڵات كه تاده‌هات گوزه‌رانی خه‌ڵكی به‌ره‌و ههژاریتر ده‌برد، ماف و ئازادیه‌كانی به‌رته‌سكتر ده‌كرده‌وه، نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان و به‌رفراوانتر ده‌كرد.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ده‌شێ وه‌كو میكانیزمێك ئاماژه‌یه‌ك به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان و گۆڕانخوازان بكه‌ین، كه رهچهكهی ترس و ده‌ربڕینی بیروڕای جیاوازی شكاند، گۆڕانخوازان دوای ده‌ركه‌وتنیان له 29\7 توانیان ده‌لاقه‌یه‌كی هیوا به‌خش به‌روی نه‌وه‌ی نوێ‌دا بكه‌نه‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن و به‌شداریكردنی له پرسێكی چاره‌نوسسازدا كه خۆی شوناسی خۆی وه‌كو تاكێكی ئازاد و كارا له ئایندهی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌میانه‌دا جێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها هیوایه‌كی گه‌وره‌شیان به‌خشییه میدیایی ئازاد، له لایه‌ك وه‌كو پشتیوانێك و له لایه‌كیتریش وه‌كو هاوبیر و هاوهه‌ڵوێست و هاوئامانجێكیش له گرینگ‌ترین چه‌مكی ئه‌م پرسه‌دا كه كارا كردن و به‌یاسایی كردنی (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م)ه واتا میدیای ئازاد وه‌كو چاودێرێكی یاسایی به‌سه‌ر هه‌رسێك ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه كه (حكومه‌ت، په‌رله‌مان،دادگا)یه، لێره‌دا گرنگی ئه‌و شۆڕشه ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك میدیای ئازاد تیایدا به یاسایی ده‌كرێت و پشكی هه‌ره‌گرنگی له‌به‌رپرسیاریه‌تی له كاراكردنی كردنی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه به‌رده‌كه‌وێت.
گرینگی رۆڵی میدیای ئازادمان له بیر نه‌چێت وه‌كو میكانیزمێكی كاریگه‌ر، میدیای ئازاد جێ په‌نجه‌ی دیار و به‌رچاوی هه‌ست پێده‌كرێت و ده‌بینرێت له‌سه‌ر هزر و بیری چه‌مكه رۆشنبیریه‌كه‌ی ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ته‌مه‌نی له شۆڕش و به‌ربه‌ره‌كانێی سه‌رسه‌خت و ترسناكدا بوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشه چه‌كداریه‌كان كه خۆیان به‌خوای سه‌ر ئه‌رز ده‌زانن، پێیانوایه ئاكار و كردار و گوفتاره‌كانی ئه‌وان فهرمودهن و جێگه‌ی ره‌خنه لێگرتن و لێدوان و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریكردن نین، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه شه‌هیدكردنی (سۆرانی مامه حه‌مه) و (سه‌رده‌شت عوسمان)ه.